سێی ڕەشەمە/ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەڵاڵی خوێن بوو

سێی ڕەشەممەی ساڵی ۱۳۷۷ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی مەحکووم وشەرمەزارکردنی ڕفاندنی عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن موسادی ئیسڕائیل ومیتی تورکیا لەووڵاتی کێنیا دەستیان دایە سەرهەڵدانێک کەهەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستان وگەورەشاری تارانی گرتەوە. دوابەدوا ئەم سەرهەڵدان وناڕەزایی دەربڕینە بەدەیان کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیانی خۆیان لەدەست دا وبەسەدان کەسیش دەسبەسەرکران.

لەڕێکەوتی ۲۷ی ڕێبەندانی هەر ئەو ساڵەدا لەپەڕاوپەڕی ئێران بۆمەحکووم کردنی کۆمپلۆی نێودەوڵەتی (ڕفاندنی عەبدوڵا ئۆجالان) بەرەو تاران بەڕێکەوتن، ئەم ڕێپێوانە لەشەقامەکانی ئازادی وشۆڕشەوە تێپەڕی ولەمەودای شوێنەکەوە هەزاران کەس پەیوەستی ڕێپێوانەکە بوون ولەبەرانبەر باڵوێزخانەی تورکیا خوازیاری ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بوون.

کۆماری ئیسلامی ئێران لەتەواوی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندبوو ودوابەدوای ئەم ناڕەزاییانەدا لەشاری ورمێ دووکەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران ولەشارەکانی سەڵماس، مەهاباد، کرماشان، ئیلام، ورمێ، ماکۆ، سەقز، مەریوان، بۆکان و…بەسەدان کەس دەسبەسەرکران.

لەڕۆژی ۲۹ی ڕێبەندان ناڕەزایی دەربڕینی هەمە لایەنە وگشت گیر لەزانکۆی کوردستان لەشاری سنە کەبەئیزنی پێشووتر بەڕێوەچبوو کێشایی بەتوندوتیژیدا وبووبەهۆی لێدانوپەلاماردانی مامۆستاکانی زانکۆ وخوێندکاران وهەروەها دەسبەسەرکردنیان.

ڕێکەوتی دووشەممۆ سێی ڕەشەمە خەڵکی شاری سنە ودەورووبەری بەپێی ڕاگەیاندنی پێشووتر بەمەبەستی ڕێپێوان ڕوویان لەناوەندی شارکردبوو. لەهەمانکاتدا شاری سنە ودیکەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهێزە ئەمنی ودژە شۆڕشەکان ئاخێنرابوو.

هەرلەسەرەتاوە خەڵک لەگەڵ هەڵسوکەوتی تتوندوتیژانەی هێزەکانی دژە شۆڕش ڕووبەڕووبوونەوە وهەربۆیە دەستیان دایە بەرگری لەم پەلامارانە.

لەم پەلامار وتوندوتیژییەدا دەستیان لەکەس نەپاراست (ژنان وپیاوانی بەساڵاچوویش)، (ژنان وگەنجان)، هەرهەموویان کەوتنە بەرهێرش وپەلامار. بەدەیان کەس کوژران وبەسەدانیش دەسبەسەرکران.

دووشەممۆیەکی خوێناوی کەڕێچکەی درێژەدان بە بەرخودانی لەبەرانبەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا چەسپاند.

هەژماری ڕێک وپێکی کوژراوان وقوربانیان ودەسبەسەرکراوان لە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەست نییە؛ بەڵام بەگوێرەی باسەکان لەشاری سنە ۳۳ بۆ ۷۰ کەس (ورمێ ۲) ولەماکۆ کەسێک گیانی خۆیان لەدەستدا. بەسەدان کەس لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە بەر پەلامار ولێدان ودەسدرێژی. قژی سەری کچانیان دەبڕییەوە وبەسەدان کەس محاکمە وزیندانی وهەروەها غەرامە کران. زۆرینەی مامۆستایان زانکۆ لەسەر کار دەرکران یان زیندانی درێژیان بۆبڕدرایەوە.

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەرەتای دامەزرانییەوە بەدەیان جار جینایەت وپەلاماری دڕندانەی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوە، هەرلەسەرەتاوە بە فەرمانی خومەینی دژبە گەلی کورد، لەهێرش بۆسەرشاری پاوە، شەری ۲٤ڕۆژەی شاری سنە، شەڕی نەغەدە، کۆمەڵکوژی گوندەکانی قاڕنێ وقەڵاتان وبرادۆست، کۆمەڵکوژی وژینۆساید ودادگاکانی خەڵخاڵی، کەتێیدا هەزاران کەس بەتاوانی شەڕلەگەڵ خودا (محارب)، یان جودایی خواز ئێعدام کران.

بەپێی ئامارە بەردەستەکان لەچەندد ساڵی ڕابردوو نێزیک بەهەزار کۆڵبەری کورد لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە کوژراون. هەزاران کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەبێ محاکمە کردن تیرباران کراون، دەسبەسەری وزیندانی کردنی چالاکوانانی ژن، چالاکانی سیاسی، مەدەنی، کەلتووری، ژینگەپارێزی، کرێکاری و…لەدیکەیلەدیکەی بەڵگەکانی قەڵاچۆکردنی گەلی کوردە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان. کوشتووبڕی خوێناوی، لێدان وسوکایەتی وپێشێلکاری مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی هەیە.

کۆمەڵەی مافی مزۆڤی کوردستان لە هەژدەهەمین ساڵوەگەڕی کوشتن ودەسبەسەری هاوڵاتیان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکۆتاییەکانی ساڵی ۱۳۷۷ ی هەتاوی داوالەهەموو چالاکان ی مەدەنی و مافی مرۆیی دەکات کەبە پێکەوە گریدان وهاریکاری لەپانتای مافی مرۆیی، هەلێک بڕەخسێنن بۆئەوەی ئەم جینایەتانە بکرێت بەدیکۆمێنت ولەم ڕێگەیەوە کۆماری ئیسلامی ئێران بکێشرێتە بەر میزی محاکمە لەدادگاکانی مافی مرۆڤیدا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان