مەترسی کۆمەڵکوژی لەگوندێکی باکووری کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەفەرمانی ڕاستەوخۆی ئەردوغان پاش ئابڵوقەدانی گوندی “خەرابە باب”لەنوسەیبین لەباکووری کوردستان ماوەی ۹ ڕۆژە هێرشیان کردۆتەسەر گوندەکەو تائێستە ۵کەسیان لەپێش چاوی خێزانەکانیان کوشتووە ویەک بەیەک خەریکی سوتاندنی ماڵی هاوڵاتیانی کوردن لەو دەڤەرە وهاوار وزریکەی ژن ومنداڵ وئاژەڵەکان تێکەڵ بەیەکتربوونە وترس ودڵەڕاوکێ هەموو ناوچەکەی داگرتووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە تائێستە ٤۰کەس لەدانیشتوانیان دەسبەسەر کراون وڕێگەیش نادەن هیچ ڕێخراوەیەک باهانایانەوە بچێ ،تەنانەت ئاویشیان بۆببات.

پێویستە بکوترێ ڕێژەی دانیشتوانی بۆ۵۰۰کەس مەزەندە کراوە وپترلە ۵۰۰۰ سەر ئاژەڵی تێدایە ،وهەروەها دەڤەری نوسێبین لەو ناوچانەیە کە لەماوەی ئەم دووساڵەدا بەدەیان کۆمەڵکووژی تێدا جێبەجێ کراوە.

هەربۆیە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پاش مەحکووم کردنی ئەم جینایەتە دژە مرۆییە داوا لەهەموو؟دامەزراوە وڕێخراوە مرۆیی وکەسایەتییە مرۆڤدۆست وڕێخراوەی نێودەوڵەتی دەکات وێڕای مەحکووم کردنی ئەم پەلامارە هۆڤانەیە بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی ،بەهانایانەوە بچن وپێش بەجینایەتێکی دیکەی دەوڵەتی تورکیا کەبەپێی پڕەنسیپەکانی داعش وتیرۆر لەگەڵ هاوڵاتیانی هەڵسووکەوت دەکات بگرن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: