لە سێدارەدانی دوو بەندکراوی كورد لە بەندیخانەی کرماشان

سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ۳۰ی ڕێبەندان ئەمساڵ دوو بەندکراو بە تۆمەتی پەیوەندی بە مادە هۆشبەرەکانەوە بە ئێعدام سزا درابوون و لە زیندان کرماشان سزاکەیان جێبەجێکرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەم دوو بەندکراوە بە ناوەکانی «محەمەد کریم عەزیز پەناە» ٤۳ ساڵان و کوڕی عۆمەر و «حەمیدڕەزا ڕێباز» ۳٥ ساڵان کە بە تۆمەتگەلی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان بە ئێعدام سزادرابوون، سەر لە بەیانی شەممە لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان لە سێدارەدران.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: