تاوان/ کۆمەڵکووژی ژنان بە ناوی شەرەف

تاوانی ناموسی یان کوشتنی ناموسی بەوە دەوترێ کە ژنان لە لایەن پیاوان لە ماڵباتەکەیان دەکوژرێن و تووشی توندوتیژی دەبنەوە.

ئەم ژنانە بە هوێ کۆسپ سازکردن و لادانیان لە لایەن بنەماڵەوە بە هۆی شوونەکردنی زۆڕەملی، قوربانی دەستدرێژی جینسی، تەڵاق و … تووشی کوشتنی لە لایەن بنەماڵەکانیان دەبن.

تاوانی ناموسی یەکێکە لە توندوتیژیەکانی بەرامبەر بە ژنان کە بەم هۆیەوە دەتوانین بە سەرنج دان بە ئامارەکانی سندوڤی کۆمەڵەی رێکخڕاوی نێونەتەویی ئیشارە بکەین کە لە ساڵدا پتر لە 5000 ژن گیانیان لە دەست داوە و کوژراون.

لێکۆڵێنەوە و راپورتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەری دەخات کە لە شاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان توندوتێژی بەرامبەر بە رەگەزی مێینە لە ژێڕ پاراستنی شەرەف و کەرامەتی بنەماڵە رۆژ لە دوای رۆژ لە پەرەسەندن دایە و ئەم ئەم ئامارانە رەوایەت لە کارەساتی گەوەرە دە کەن.

بە سەرنج دان بە راپورت و بڵاوکڕاوەکان بۆمان دەر دەکەوێت ئەم تڕاژدیایە بە هۆیی بوونی ئایینی زاڵ، سونەت و شەریعە، خێلەکی بوونی کۆمەڵگا، ئەنجام دەدرێت.

بە هۆێ کۆمەڵگای نێڕساڵار و هزر و بیری پەروردەیی دژ بە ژن ئەنجام دەدرێت و هیچ چەشنە لێپرسینەوە یەکیان لێ ناکرێت و یان بە چەشنێک کە یاسا رێگەی داوە پشتیوانیان دەکرێ.

بە پێ بڕگەی 220 دەستوری بنە رەتی کۆماری ئیسڵامی ئێڕان لە کاتێک دا باوک، باپیر، باوک و برا، ژن بە هۆیی پاراستنی شەرەف دەکووژن، قەساس نابێ و تەنیا بە دانانی پارەی قەتڵ بە میراسداری کە سەکە محکووم دەبێ.

کە ئەمە یەکێکە لە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و پێشێڵکاری ماڤی مرۆڤی تێدە ئەژمار. ئەمە لە حاڵێکدا روو دەدا کە یاسا ئەمە بە تاوان نازانێت و هیچ لێپرسینەوەیەکی بەرامبەر ناکرێت.

لە کوشتنی ناموسی، ژنان کە بە هۆی لادان لە سونەت و شەریعەت، لە لایەن پیاوان دوچاری توندوتیژی دەبنەوە و دەکوژرێن.

دەتوانین ئیشاڕە بە چەند خاڵێکی لەو چەشنە بکەین وەک ئیزن نەدانی ژن لە ژیانی هاوبەشی زۆرەملی بە پیاوی و کەسی خزم، وهتد…

لە راپورتەکەدا هاتووە کە ساڵەکانی 2000 تاکوو 2015 دوانزدە هەزار و پانسەد ژن لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە ژێرناوی پاراستنی شەرەف و کەرامەت بوونەتە قوربانی و کوژڕاون.

کە دەتوانین لە دواین ئاماردا تیشک بخەینە سەری دو ژن لە شاری سنە، سە ژن لە شاری مەریوان و یەک ژن لە شاری پیرانشار.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان