بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کاوە مورادی وساسان بابایی چالاکانی مەدەنی لەشاری کامێران کەڕۆژی یەکشەممۆ ۱۷ی ڕێبەندانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەرکرابوون لەئاڵۆزی وناڕوونی تەواو دایە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند: بنەماڵەی کاوە مورادی لەبەدواداچوونی زۆریاندا بۆدامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، وڵام دژبەیەک وپێچەوانەیان وەرگرتووە.
هەروەها ئەم سەرچاوە لەدرێژەدا ڕوونی کردەوە؛ بنەماڵەی ناوبراو لەماوەیمحوتووی ڕابردووەوە تابەئێستە لەڕەوشتی تەندرووستی کوڕەکەیان ئاگادارنین وهیچ چەشنە پێوەندییەکیان لەگەڵینەماوە وکۆڕی محاکمەیش بەڕێوە نەچووە وتابەئێستە باسی هیچ چەشنە تۆمەتێکیان وەکوو ناساندنی تاوان پێ نەکوتووە.
ساسان بابایی، مامۆستای قوتابخانە وچالاکی مەدەنی شاری کامێران پێشووترلە خەرمانانی ۱۳۸۵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەرکرابوو وپاش دوومانگ بەتۆمەتی هەوڵدان دژ بەئاسایش نەتەوەیی پێنج ساڵ حوکمی بەسەردا سەپێنرابوو وهەروەها لەڕێکەوتی ۲۱ی پووشپەڕی ساڵی ۱۳۸۷ بەتۆمەتی نامە گۆڕینەوە لەگەڵ ڕێخراوە مافی مرۆییەکان لەهەمبەر دۆخی زیندانیانی سیاسی وپشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی مەحکووم بەئێعدام بۆماوەی ٤۵ ڕۆژ لەبەندیخانەی ناوەندی سنەوە گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی هەواڵەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و ودواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بەتۆمەتی نامەگۆڕینەوە بۆ پێگەیەنەر وڕێخراوەکانی مافی مرۆڤ ساڵێک زیندانی بۆدیاری کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان