کۆبوونەوەی ناڕەزایی خویندکارانی زانکۆ ڕازی کرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕێکەوتی ۲٦ ڕێبەندانی ئەمساڵ خویندکارانی کۆلێجی نەفت و پیترۆشیمی زانکۆ ڕازیی کرماشان دژی سارد بوونی ئەم کۆلێجە دەستیاندایە ناڕەزای دەربڕین.

یەکێک لە خویندکاران بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی کوت: ئەم کۆلێجە (دانشکدە) سیستەمی گەرم کردنەوەی پێویستی بۆ گرمکردنەوەی نیە و لە وەرزی زستاندا خویندکاران پتر لە سێ مانگ ناتوانن خویندنی پراکتیکیان بە ئەنجام بگەیەنن.

لە درێژەی قسەکانیدا کوتی: بە هۆی سەرمای لە ڕادەبەدر دەستەکانمان هێزی ئەنجامدان کاری پراتیکی تێدا نامێنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە خویندکاران بۆ چارەسەری کێشەکە بە بەرداوامی بەدواداچوونیان بۆ کردوە بەڵام بەرپرسان هیچ وڵامێکیان نەداوەتەوە پیان. ئەمە سەرەڕای ئەوەیە کە ئەم کۆلێجە ژووری تایبەت بە خویندنەوە، ئامفی‌تئاتر، سایتی نیە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان