زمانی دایکی مافی سرووشتی مرۆڤەکانە

زمانی دایکی وەکوو مافێکی حاشاهەڵنەگرە بۆهەموو نەتەوەکان. پاش تێپەڕینی چواردەیە لەتەمەنی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وهەبوونی مافی سرووشتی ویاسایی هەموو نەتەوەکانی دانیشتووی جوگرافیای سیاسی ئێران لەهەمبەر خوێندن بەزمانی دایکی نەک تەنیا بچووکترین هەنگاوێکی لەم بوارەدا هەڵنەگرتووە، بەڵکوو تەنانەت کاتێک چالاکانی مەدەنی لەم چوارچێوەیەدا دەست دەدەنە چالاکییەک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سیستەمی کۆماریئیسلامییەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژبە ئەمنییەتی نەتەوەیی دەسبەسەر وزیندانی دەکرێن.

کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕوانگەی یاساییەوە بەڵێنداری جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ (پەسەندکراوی ۱۹٤۸)، کونڤانسیۆنی پێشگرتن بەهەموو ڕووەکانی هەڵاواردنی ڕەگەزی (پەسەندکراوی ۱۹۸۹)، کۆنڤانسیۆنی مافی مەدەنی وسیاسی (۱۹٦٦)، کۆنڤانسیۆنی مافی منداڵ (۱۹۸۹)، کۆنڤانسیۆنی جاڕنامەی زمانی دایکی یۆنسکۆ (۱۹۹٦) ه.

بنەچەی پازدە وسێزدەی یاسای کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە٦وڵی چالاکوانان وساسیکاران لەپەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەرلەسەرەتاوە پەسەندکرا.

نەهاتنەبواری خوێندن بەزمانی دایکی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، پوچەڵ وبەبنەمانەگرتنی هەموو یاساکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤییە وئێمەیش وەکوو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەم بڕوایەداین کە پشت گوێ خستنی یاسا نێو دەوڵەتییەکان وپەسەندکراوەکانی پەڕلەمان لەبواری زمانی دایکی پێشێلکاری ئاشکرایە بەمافی هەموو نەتەوەکانی جوگرافیای سیاسی ئێران.

هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وبەتایبەت هاوڵاتیانی شاری جوانڕۆ بە هەڵهێنانی هەنگاوێکی مەدەنیانە لەهەمبەر داواکاری خوێندن بەزمانی دایکی دەستیان داوەتە کۆکردنەوەی واژۆ…چالاکییە مەدەنییەکان بۆدەستبەرکردنی مافەکان وئازادی دیمۆکڕاسییانە مافی بنەڕەتی وسرووشتی هەموو هاوڵاتییەکە، هەربۆیە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ سەرەڕای ڕاگەیاندنی هاودڵی وهاوبڕوایی لەگەڵ ئەم خواستە مەدەنییە وبەجەخت کردنەوە بەگرنگی زمانی دایکی وپێویستی وگرنگی جێبەجێ بوونی خوێندن بەزمانی دایکی بۆهاوڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داوا لە ڕێخراوە نێونەتەوەییەکان دەکات کە سەرەڕای پێشینە توندوتیژ ئامێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر چالاکوانانی مەدەنی پشتیوانی لەم داواکارییە ڕەوایە دەکات ولەکۆماری ئیسلامی ئێران بخوازن کە پابەندی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بێت وڕێزیان بۆدابنێ.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان