هەواڵەکان

خۆسوتاندنی گەنجێکی ئیلامی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەکوتەی هەواڵنێری فورات: ئەوڕۆ ۲۶ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹۵ گەنجێکی ۲۹ ساڵ تەمەن خەڵکی شارۆچکەی ڕەجایی شاری ئاودانان لەپارێزگای ئیلام دەستی دایە خۆسوتاندن.

بەگوێرەی هەواڵەکە؛ ناوبراو خێزاندار وخاوەنی منداڵە وبەهۆی کێشەی کاروهەژارییەوە خۆی سوتاندووە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کەگواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام بەهۆی سوتانی زۆری جەستەیەوە ئەگەری مردنی لەسەرەوەیە.

جێگەی باسە پارێزگای ئیلام لەڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێک لەپارێبگا هەژار نشین وبێ بەشە وگەشەنەکردوویە کەزۆرترین ئاماری خۆکوژی وخەمۆکی وبێکاری تێدایە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

هەڵاواردنی بە ئاشکرا بەرانبەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ ئەو خەسارانەی بەهۆی سێڵاوەوە هاتوونە ئاراوە قەرەبوو ناکرێنەوە

نەوسوود: کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوو

درێژەی تاڵان کردنی ماڵ و قووتی کاسبکاران لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە ورمێ و سەقز