گواستنەوەی سابیر نادری لە گرتوخانە ئیدارە ئیتلاعاتی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سابیر نادر شارۆمەندی کورد خەڵکی قوروە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش ۷۰ ڕۆژ ڕاگرتن و ئەشکەنجە وئازار لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتێ کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە .بڕیارە کە بەم زوانە ناوبراو دادگای بکرێت.
لە هەواڵەکەدا هاتوە کە ئەمڕۆ یەک‌شە‌ممە ۲٤ڕێبەندان، سابیر نادری بەرپرسی کۆمپانیای “شەهیر نەرم ئەفزار پویا” لە شاری قوروە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە گوازرایەوە. هاوکات ئەمڕۆ لە زیندانی سنەوە یەکێک لە نیزیکانی ناوبراو ئاگادار دەکەنەوە بۆ ئەوی بڕواتە زیندان و کەلوپەلی ناوبراو وەربگرێتەوە کە لە کاتی دەستبەسەریدا لە ڕێکەوتی ۱٤ سەرماوەزدا ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستیبەسەردا گیرابوو، مخابن نەیانتوانیوە چاووپێکەوتن لە گەڵ سابیر پێکبێنن.
هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ۱٤ سەرماوەزدا هێرش دەکەنە سەر ماڵی سابیر نادری و گەمارۆی ماڵی ناوبراو دەدەن، وهەموو کەلوپەلی ناوبراودا لە ماڵی دایکیدا بە وردی دەپشکنن و بە بێ ئیزنی یاسای و بە بێ ئەوی هێزی ژنانیان لە گەڵ بێت ، هەموو ژنانی بنەماڵەی سابیر نادری دەپشکنن و لە دژی ئەم کردەوەی هێزە ئەمنیەکان بنەماڵەی ناوبراو ناڕەزای پیشان دەدەن کە لە هەمبەر ئەم ناڕەزایەتیدا هێزە ئەمنیەکان بە بەکارهێنانی چەک و دەمانچە هەڕەشە لە بنەماڵەی سابیر دەکەن و بێدەنگیان دەکەن و پاش یەک کاتژمێر پشکنین ، لە کۆتایدا دوو لەپتاپی ناو ماڵەکە و لەپتاپی هاوژینی سابیر ، هەموو مۆبایلی ئەندامانی بنەماڵەکە و هندێک پەڕتوک و دەستنوس زەوت و لە گەڵ خۆیان دەیبەن.

هاوکات لە گەڵ ئەم کردەوەیە ، هێزە ئەمنیەکان هەڵدەکوتنە سەر کۆمپانیایی “شەهیر نەرم ئەفزار پویا” لە شەقامی شەرێعەتی ، لە قاتی سێومی بینای سینا و هەمو هاوکارانی ئەندازیار نادری دەخەنە ژێر لێپرسینەوە ،و هەروەها دەستدەکەنە پشکنینی کۆمپیوتێڕکان و شۆێنی ئیشوکاری هاوکارانی نادری.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: