بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕۆژی ۲۲ ڕێبەندان کرێکارانی پاڵاوگەی کرماشان بە هەڵگرتنی پارچە نووسراوەگەلێک ، کە لە سەریان نوسرابو پاڵاوگەی کرماشان ناسنامەی کرماشانە دژی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران واستانەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەندامی کۆمۆسیۆنی وزەی ئێران ماوەیەک پێش کوتبوی: پاڵاوگەی کرماشان کە نیزیک بە ۱۱۰۰ملیارد تمەن نرخی لە سەر دانراوە، ئەمڕۆ بە بڕی ۲۱۰ ملیارد تمەن و تەنها بە پێدانی ۲۱ملیارد تمەن پێشەکی فرۆشراوە و ڕادەستدەکرێت .
پاڵاوگەی کرماشان ساڵی ۱۳۹۳هەتاوی نرخێکی ۱۱۰۰ ملیارد تمەنی لە سەر دانرابو، بەڵام ئێستا بە بڕی ۲۱۰ ملیارد تمەن دەفرۆشرێت بە کۆمپانیایەک کە تەنها ساڵێکە دامەزراوە وناسنامەی ناڕوونە.
پاڵاوگەی کرماشان نیزیک۸۰۰کرێکاری هەیە ، و زۆربەی کارمەندان و کرێکارانی ئەم پاڵاوگەیە دەترسن کە لە داهاتودا کار و ئیشی خۆیان لە دەست بدەن و ببن بە قۆربانی فرۆشتن و ڕادەستکردنی پاڵاوگەکە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان