دەستی کرێکارێکی کورد لەکاتی خاوێن کردنەوەی دەزگاییەکی شارەوانی بانە قرتا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی چوارشەممۆ ۲۰ی ڕێبەندانی ئەوساڵ کرێکارێکی کوردی کومپانیای سەرلەنوێ ساز کردنەوەی شارەوانی بانە، بەناوی (س.ق) ۲۵ ساڵ تەمەن کاتی خاوێن کردنەوەی یەکێک لەدەزگاکانی ئەم کومپانیایە دەستی لەنێوان (غەڵتەکی نەواری نەقالە) گیری کرد ودەستێکی قرتا.
ئەم کرێکارە خەسار پێگەییووە پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی بانە وپاش جێبەجێکردنی یارمەتییە سەرەتاییەکان لەبەشی ئوژانسی نەخۆشخانە، نەشتەرگەری لەسەر ئەنجام درا.
نەبوونی ئەمنییەت وکەرەستەی پاراستن لەشوێنی کار ونەبوونی فێرکاری پێویست کارەساتی لەوچەشنە بۆکرێکاران بەرهەم دێنێ کە پاشهاتەکەی تەمەنێک نوقسانی وبێکاری پێوەیە.
پاش شەڕی جیهانی یەکەم، لە پانتای نێودهوڵەتی دامەزراوەگەلێک لەپێوەندی لەگەڵ فێرکاری وبێهداشت وئەمنییەتی گیانر کاری پێک هێنران وەکوو ڕێخراوی بێهداشتی جیهانی کەلە ۷ ی ئەڤریلی ۱۹٤۷ دامەزرا وچەشنی دامەزراوەیەکی ژێر چاوەدێری ڕێخراوی نێودەوڵەتی چالاکی دەکات. ڕێخراوی بێهداشتی جیهانی کونڤانسیۆنگەلێکی جۆراوجۆری لەهەمبەر کرێکاران پەسەند کردووە، وزۆرینەی دەوڵەتەکان واژۆیان کردووە. هەڵبەت ئێران هیچکام لەم کونڤانسیۆنانەی واژۆ نەکردووە.
ڕێخراوی بێهداشتی جیهانی، بێهداشتی پڕوفیشناڵی بەم جۆرە شرۆڤە کردووە:«دابین وگەشەپێدانی بانترین ئاستی تەندرووستی جستەیی، دەروونی وکۆمەڵایەتی بۆکرێکارانی هەمووپیشەکان، پێشگرتن لەنەخۆشی وکارەسات وڕووداوی کاری، دەکارگردنی هێزی کار لەشوێنێک وکارێک کەلە ڕوانگەی جەستەیی ودەروونی هێز وتوانای جێبەجێ کردنی هەبێ وبەکورتی چۆنییەتی کارەکە لەگەڵ دۆخ وڕەوشتی مرۆڤ هاوتەریب بێت.»
بەپێی مادەی ۸۵ لەوەرزی چوارەمی یاسای کار، وەزارەتی بێهداشت لەڕێگەی جێگرەوەی بێهداشتی زانکۆکانی زانستی پزیشک ئەرکدار بەچاودێری وسەردان وپشکنینی شوێنگەلی کار بەمەبەستی دڵنیایی لە کۆنتڕۆڵ کردنی هۆکارەکانی خەسارهێنەری شوێنی کارە. لەهەموو ئێراندا تەنیا نێزیک بە ۳۰۰ کارناسی بێعداشتی پڕۆفیشناڵ بوونیان هەیە. بەم هێزه کەمەوە بەهیچ لەونێک توانای چاودێری وپشکنینی شوێای کاریان نییە. ومەترسییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار بەردەوام قوربانی لێدەکەوێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان