ڕاگەیاندنی مانگرتن لەخواردن ودەوا ودەرمان ، ئومێدی شاهمورادی خەڵکی شاری سنە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئومێدی شاهمورادی سنەیی، زیندانی سیاسی کورد ڕاگیراو لەزیندانی ئەوی، بەنووسینی نامەیەکی سەرئاواڵە بۆ دادوەری چاودێری زیندان، دەستی دایە مانگرتن لەخواردن ودەواو دەرمان.

ئومێد شاهمورادی سنەیی تاوانبارکراو بەپێوەندی لەگەڵ دەوڵەتانی بیانی لە جۆزەردانی ۱۳۹۱ وە لەزینداندایە.

 

دەقی تەواوی نامەی بەڕێز شاهمورادی سنەیی

بۆ دادوەری چاودێر بەسەر زیندانەکاندا

وێڕای سڵاو و ڕێزی هەرەزۆر

لەخزمەتتاندا ڕایدەگەیەنم؛ بەهۆی کەمو کوڕیگەلێکه لەلایەن دامەزراوەگەلی قەزایی وجێبەجێکار لەدۆسیەی مندا هاتۆتە ئاراوە وسەرەڕای بەدواداچوونی یاسایی وبەردەوامم، وهەروەها بێ وڵام مانەوەی بەدواداچوونەکانم لەلایەن بەرپرسانی پێوەندی دارەوە وپێڕانەگەیشتن بەداواکارییەکانمدا، بۆوێنە سەرۆکایەتی وچاودێری جێبەجێکاری حوکمەکانی دادسەرای شەهید موقەددەس،

سەرۆکایەتی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران،لقی ۶٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگا،لقی۲۱۷ی ناوەندی شەهید موفەتیح، سەرۆکایەتی هێزی قەزایی، دادستانی تاران،بەرپرسی شۆرای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی،کومیسیۆنی بنەچەی۹۰ی پەڕلەمانی شۆرای ئیسلامی وهەروەها ئێزن ومۆڵەت نەدان بەخوێندنەوەی دۆسیە ودادنەمە وئەو حوکمەی بەسەرمدا سەپاوە وهەروەها ڕانەگیاندیان ونەناردنی نامەکان،سکاڵا وبەرگرییەکان وداواکارییەکان بۆ سەرچاوەگەلی پێوەندی دار لەلایەن زیندانی ئەوینەوە وهەموو ئەو نکۆڵی و ستەمانەی دژبەمن وبنەماڵەکەم کراوە، وەکوو سوکایەتی بەهاوژینەکەم لەژووری چاوپێکەوتۆی زیندان کەپاش تێپەڕینی ساڵێک بەسەریدا هیچ چەشنە بەدواداچوونێکی بۆنەکراوە.

هەڵسوکەوتی نایاسایی وبەدەرلە ئایین وشەرع وبڕیارگەلی بێ بنەماو ڕێسا ولەدەرەوەی پڕۆتۆکولی ڕێخراوی زیندانەکان،ئێزن پێنەدان بەهەبوونی پارێزەر،بڕینەوەی حوکمێکە بێ دادگایی کردنی لەدادگای پێشەکیدا بەسەرمدا سەپێنرا وپێداچوونەوەی ناودێرکراو بەبێ هەبوونی بەرگری لەخۆم وناردنی سکاڵای پێویست،ولەبەرچاونەگرتنی بنەچەکانی ۳۸و۳۹ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ،مادەکانی ۳۰۵، ۳۰۶، ۳۳۱، و۳۳۲ ی شێوازەکانی دادگایی ولێپرسینەوەی مەدەنی مادەی ۱ی بەندی ئەلف ومادەی۲۰ی جاڕنامەی ئیسلامی مافی مرۆڤ ومادەی ۵ و۷ی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ، مادەی۷ ومادەی۱۰ بەندی ۱و۳ چوارچێوەی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی وسیاسی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان،سەرەڕای ئەوەی حەز و ویستم بوولەڕێی یاساییەوە بەدواداچوونی بۆبکەم بەڵام بەپێی ئەوەی هەموو بەدواداچوونە یاساییەکانم بەدەرەنجام مانەوە ،لەڕووی ناچارییەوە لەڕێکەوتی ۱۸ی ڕێبەندانی ۹۵ دەستم داوەتە مانگرتن لەخواردنی خۆراک و دەواو دەرمان وداوام لەخودائەوەیە بەهۆی گەیاندنی خەساربەجەستەم لێم ببورێ.

هەربۆیە تا پێڕاگەیشتنی تەواو بەسکاڵا وداواکاری لەدۆسییەکەم دەست لەمانگرتنەکەم هەڵناگرم.

ئومێدی شاهمورادی سنەیی ــ زیندانی ئەوین

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان