بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وتۆڕی هەواڵگری ڕۆژنیووز سه‌رۆکى لقى ئه‌رزڕۆمى ڕێکخراوى مافى مرۆڤ ناسراو به (ئیهاده) له شارى ئه‌رزڕۆم له باکورى کوردستان ده‌سبەسەرکرا.
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له شارى ئه‌رزڕۆم له باکورى کوردستان، مه‌ده‌نى ئایگوڵ، سه‌رۆکى لقى ڕێکخراوى مافى مرۆڤ له شاره‌که ده‌سبەسەرکرا.
ڕێکخراوى مافى مرۆڤ ناسراو به (ئیهاده) ڕێکخراوێکى تایبه‌ت به مافى مرۆڤه و له‌سه‌ر پێشلێکارییه‌کانى دژى به مافى مرۆڤ له باکورى کوردستان و تورکیا کار ده‌کات.
حکومه‌تى تورکیا نه‌ک ته‌نیا سیاسه‌توانان و سه‌رۆک شاره‌وانى و په‌رله‌مانتاران ده‌سبەسەر وڕادەستی دادگای فەرمایشی وزیندانیان ده‌کات، به‌ڵکو چالاکوانانى مافى مرۆڤیش ده‌سبەسەردەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان