کومپانیای چیمەنتۆی (مسجد سلیمان) وهەڕەشەی دەرکردنی کرێکاران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: خاوەنکاری کومپانیای چیمەنتۆی «مسجدسلیمان» پاش تێپەڕینی ۳۲ ڕۆژ لەناڕەزایی دەربڕینی پیشەیی ٤۷۰ کەس لەکرێکاران بەهۆی پێنەدانی چوارمانگ لەمووچە وپوانە پاش کەوتووەکانیان، هەڕەشەی دەرکردنی لێکردوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کرێکارانی ئەم کومپانیایە مانگرتنەکەیان لەمەڕ پێنەدانی مووچەی چوارمانگی ڕابردوویان پترلەمانگێکە دەستیان پێکردووە، هەرلەم پێوەندییەدا خاوەنکاری ئەم کومپانیایە هەوڵەکانی خۆی بۆسەرلەنوێ دامەزراندی ئەم کرێکارانە چڕ کردۆتەوە.

بەپشتبەستن بە ئەوهەواڵانەی پێمان گەیشتوون لەهەواڵنێرییە حکوومییەکانەوە لەڕۆژی دووشەممۆ ۱۸ی ڕێبەندان، خاوەنکار وکارگێڕی ئەم کومپانیایە، سەرەڕای نووسینی نامەیەک بۆبەرپرسانی ناوەکی کومپانیاکە داوای لێکردوون کەلەڕێکەوتی ۲۰ی ڕێبەندانەوە ڕێگەی هاتنەژوورەوە بەهەموو کرێکارانی فەرمی وگرێبەستی نەدات بێنە نێو کومپانیاکەوە.

کارگێڕی کومپانیاکە لەدەسپێشخەرییەکی دیکەدا بۆئیدارەی کاری «مسجد سلیمان» خوازیاری لەسەرگرتنەوە ودرێژەپێدانی تەئمینی بێکاری ئەم کرێکارانە بووە. بەڵام ئەم کرێکارانە کوتوویانە تا مسۆگەرکردنی مووچە نەدراوەکانیان درێژە بەمانگرتن وناڕەزایی دەربڕینەکەیان دەدەن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: