بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وهەر وەها بە پێی هەواڵنێری رۆژنیوز مێرمنداڵیكی خەڵکی ڕۆژاوا کە لە گرتوخانەی دهۆک دا دەستدرێژی سێکسی لە سەر کراوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
دۆینێ کوڕێکی ۱٤_۱٥ ساڵە کە ئاوارەیە و خەڵکی ڕۆژاوایە و لە گرتوخانەی چاکسازی هەرزەکاران و ژنان لە دهۆک زیندانی بووە، دۆای ئەوەی دەستدرێژی کراوەتە سەری، خۆی سوتاندوە و ئێستا زیاتر لە ۸٥٪ جەستەی سوتاوە و لە ژێر چاوەدێری ووردی پیزیشکیدایە و مەترسی گیان لە دەست دانی لە سەرە.
دیاردەی پێشێلکاری مافی مناڵان وژنان و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەریان لە لایان بەرپرسان و کاربەدەستانی باشوور، دیاردەیەکی بەرچاوە و زۆرجار هەواڵی دەزگا هەواڵنێریەکان بوە و ئەو دەستدرێژێش لە سەر مناڵێک کە لە لایەک قوربانی شەڕە و بێ ماڵ و بێ سەرپەرەشتە و دراوەتە دەست ناوەندی چاک کردنەوە بەڵام لەو ناوەندە کە دەبۆایە پەروەردە بکرایەت، دیسان بۆتە ئامانجی توندوتیژی. ئەو دەستدرێژیانە زۆر جار منداڵان و ژنانی تووشی خۆکوژی کردوە و دەیکات، یان زۆربەیان بیر لە خۆ کوشتن دەکەنەوە. ئەو ئازارانە و دەستدرێژیانە بە ڕادەیەک خەسار لە سەر ئەو مناڵانە دادەنێت کە هەتاهەتایە ئەو ئازارو خەسارانە کاریگەریان لە سەر ئەو مناڵانە دەمێنێتەوە و زۆریان توشی نەخۆشێکی قورس دەبن کە پێی دەڵێن: PTSD Post-traumatic stress disorder كه زۆر بە سەختی چارەسەر دەکرێت یا ناعیلاجە. هەروەها نەخۆشی خەمۆکی و دڵە ڕاوكێ و سایکۆسۆماتیک.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردوستان