دیاردەی فڕۆشتنی ئەندامانی لەش بە هۆی هەژاریەوە/بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ لە شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی هەژاری و بێکاریەوە گەنجێکی تەمەن ۳۰ ساڵ و خاوەنی خێزان بە بڵاوکردنەوەی وێنە و نوسراوە لە شوێنە گشتیەکاندا ڕاگەیاند بە مەبەستە گورچیلەکانی بفرۆشێت.

شایانی باسە شاری جوانڕۆ بە ڕێژەی ٤٦/۷٪ بێکاری لە پارێزگای کرماشاندا هەیە و ێەکێک لە شارە هەژار نشینەکانی ئەم پارێزگاییە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی هەژاری و بێدەرتانیەوە کە بەرهەمی بێکاریە ، فڕۆشتنی ئەندامانی لەش بە تایبەت گورچیلە پەرەی سەندوە. بێکاری و هەژاری و نەبوونی ئیشوکار بە چەشنێک پەرەی سەندوە کە ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ ئەم دیاردەی پەرە دەسێنێت .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان