ئەنجومەنی پزشکانی جێهان: ئێران کۆتایی بە پێڕانەگەیشتنی پێداویستە پزشکییەکانی زیندانیان بێنێ

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ۱۳ی ڕێبەندان ئەنجومەنی پزشکانی جیهان کۆدەنگ لە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تر کە پەیوەندیدارن بە ئاکاری پزشکی و مافی مرۆیین ، لە ڕاگەیاندراوێکدا ، داخوازێیکیان ئاراستەی بەرپرسانی ئێران کردوە و لە پێڕانەگیشتنی پێداویستیە پزشکییەکان بۆ زیندانیانی سیاسی بە جۆرێک ئەشکەنجە زانیوەو  خۆازیاری کۆتایی هێنان بەو دۆخەن بەتایبەت زیندانیانی  ڕەجایی شاری کەرەج .

لەو نامەهاوبەشەدا بەرپرسی ئەنجومەنی پزشکانی جیهان دوکتور “کتان دەسای “ڕوو لە ئایەتوڵا لاریجانی  بەرپرسی قوەی قەزایی ئێران دەڵێت؛

خەمساردی دەستەنقەستی بەرپرسانی زیندان لە مەڕ پێداویستییە پزشکییەکانی زیندانیان  و دژایەتی کردنی   لە گەڵ هەناردەکردنی زیندانیان بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان  و نەبونی ئاوی گەرم بۆ ماوەێیکی زۆر لە حەمام و دەستشۆرەکاندا و نەبونی هەواێیکی پاک و کراوە و نەبونی سیستمێکی باشی گۆڕینی هەوا و هەبونی جڕوجانەوەر و تەڕونمی و کۆن و ناخاوێنی کەلوپەلی سەرەتایی ژیان  و کەمی جیرەی خۆراک  کەهەموی ئەمانە هەلومەرج گەلێک دەخوڵقێنن کە زیندانی توشی هەوکردن و زۆر جۆری تری نەخۆشین ببن و هەناسەدان و نەخۆشی پێستی پەرەبستێنێ .

لەدرێژەی نامەکەدا هاتوە ئێمە زۆر پەرۆشی ئەوەین کە چاودێرییە پزشکییەکان لە ئاستی پێویستدا نییە کە ئەمە یەکێکە لە مافەسەلمێندراوەکانی زینداییە و لەژێر پشتیبانی یاسانێونەتەوەییەکاندایە.بەرگریکردن لەوەی کە زیندانی پێداویستی پزشکی  بۆ نەکرێت جۆرێک توندو تیژی نواندنە یان کردەوەیکی نامرۆڤانە ئەژمار دەکرێت . کەئەم دۆخە زۆر بەڕوونی و ئاشکرا لەژێر یاساکانی نێونەتەوییدایە و مەنع کراوە.

واژۆکەرانی ئەم نامەیە کۆماری ئیسلامی ئیرانیان ئاگادار کردۆتەوە کە ئەوان یاسانێونەتەوەییەکانی سەربە پێداویستییەپزشکییە ستانداردەکانیان واژۆ کردوە و ئەم بەڵێننامەیەش زیندانیانی سیاسی دەگرێتەوە و ئەو زیندانیانە نابێت هەڵبواردرێن .

پێویستە بەبیری بێنینەوە کە زەینەب جەلالیان ، ڕەمەزان کەماڵ ئەحمەد و چەند زیندانی تر لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بە هۆی پێڕانەگیشتن و پێداویستیە پزشکییەکان لە بارودۆخێکی خراپدا دەژین

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان