بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: خدر عەسکەرزادە کۆڵبەری کورد بە هۆی وتووێژ لە گەڵ ڕاگەیاندنەکاندا بانگهێشتی دایەرەی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا و هەڕەشەی لێکرا.
مام خدر دەڵێت؛ ئیدارەی ئیتلاعەت و هێزە سنووریەکان بەڵگەی هاتوچووی سنووریان لێ زەوت کردوە، ناوبراو خاوەنی پێنج منداڵ و ۷۰ ساڵانە.
کە بە هۆی هەژاری و بێکاری دەستیداوەتە ئیشی پڕ لە مەترسی کۆڵبەری و لە ڕوی ناچاریەوە بەم شێوە بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی دابین دەکات. ناوبراو بۆ گواستنەوەی ۱۰ لاستیک (تایەری ئۆتۆمبیل) بە کێشی ۱۲۰ کیلو، ٦۰/۰۰۰ تمەن پارە وەردەگرێت.
مام خدر بەڵگەی فەرمی بۆ کۆڵبەری هەیە، کە بە هۆی ئەم بەڵگەوە ئیزنی هەیە حەوتوی جارێک کۆڵێک بگوازێتەوە ئەو دیوی سنوورەوە.
مام خدر دەڵێت؛ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار کرام و پیان گوتم؛ کە بەڵگەمان پێ داوی کە کۆڵبەر بیت، نە ئەوی لە گەڵ ڕاگەیاندنەکاندا قسە بکەیت.
ناوبراو دەڵێت؛ کە بەڵگەی کۆڵبەریەکەیان لێسەندمەوە و هەڕەشەیان لێکردم.و ههروهها منداڵەکانی هەر وەک خۆی هەژار و بێکارن و لە بواری ئابووریەوە ناتوانن یارمەتی بدەن و هیچ سەرچاوە داهاتێکی نیە و لە ڕووی ناچاریەوە کۆڵبەری دەکات بۆ تێپەڕاندنی ژیانی ڕۆژانەی خۆی و بنەماڵەکە.
ئەم کۆڵبەرە بەساڵاچوەی کورد بە هۆی چڵکی دیانەکانیەوە و جڵدە لێدانەوە، ڕواڵەتی گۆڕاوە و دەڵێت چەندین جار نەشتەرگەری کردوە و لە ئێستادا دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت بەڵام بە هۆی هەژاری ناتوانێت پارەی چارەسەری پزیشکی دابین بکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان