لە شاری دێولان دوو چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کران

لە شاری دێولان دوو چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کران
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ئەمڕۆ دووشەمە ۱۱ی ڕێبەندانی ۱۳۹٥ی هەتاوی هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری دێولان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئێقباڵ و پەروانە حوسێن پەناهی و پەروانە دەستبەسەر دەکەن .
بە پێی وتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی پەروانە حوسەین پەناهی ، هێزەکانی ئیتلاعات بە بێ مۆڵەتی دادگا هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییەو لە گەڵ بێڕێزی و توندو تیژی نواندن پەروانە حوسەین پەناهی لە پێش چاوی منداڵەکانییەوە قۆڵبەست دەکەن و هەناردەی ئیتلاعاتی دەکەن ، پاشان کە ئێقباڵی حوسەین پەناهی دەچێتە بەردەم دایرەی ئیتلاعات و پرسیار و هۆکاری دەستبەسەرکردنی هاوژینەکەی دەکات ئەویش قۆڵبەست و دەستبەسەر دەکەن .
شایانی باسە ئێقباڵ و پەروانەی حوسەین پەناهی کە بە تاوانی چالاکی مەدەنی پێشتر سێ ساڵ زیندانی هەڵسپێردراوایان بە سەرتا سەپاندبوو هەرچەن ماوەیەکە ماوەی سزاکەی تەواو بووە و بەپێی یاسا هیچ پاساوێک بۆ دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە بونی نییە .
پەروانە و ئێقباڵ و ئەنوەر و سیروان کە هەموویان سەربەبنەماڵەی حوسەین پەناهیین و لە ناوچەی لەیلاخی دێولاندا بەهۆی چالاکییەمەدەنییەکانیانەوە زۆرجاران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە پارێزگای سنە کەوتونەتەبەر لێپێچینەوە و زیندانیکردن و سزای قورسیان بەسەردا سەپاوە. ئەم بنەماڵەیە لە نامەێیکدا بۆ ئەحمەد شەهید سکاڵای خۆیان گەیاندوتە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوی نێو نەتەوەیی هواڵنێرانی بێسنوور .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: