هەواڵەکان

تانکەر و نەوتکێشەکان سەرچاوەی قەیران و دیاردە سروشتی و مرۆڤیەکانن

بە پێی هەواڵی ئەنجمەنی سەوزی چیای سەوزی مەریوان و ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی سێشەمە ٥ی ڕێبەندانی ۱۳۹٥ی هەتاوی تەنکەرێکی نەوتکێش کە لە باشوری ئێرانەوە بەرو باشوری کوردستان دەچوو، لە جادەی نێوان سنە مەریواندا بە لا دەکەوێت .
بەپێی هەواڵەکە ئەم تانکەرە هەڵگری بەنزین بووە لە نزیک گوندی” نگڵ ” بە هۆی خراپی ڕێگەو بانەوە کاتژمێر ۱۱ هەڵدەدێردرێت.
لە خەساری مرۆڤی ئەم ڕووداوە هیچ هەواڵێک پشتڕاست نەکراوەتەوە ،بەڵام بەپێی وتەی خەڵکانی نزیک لەو ڕووداوە ئەم تانکەرە نزیک بە ۲۳ هەزار لیتر بەنزینی تێدا بوە ، هەرچەن تانکەرەکە لەو ڕووداوەدا کون نەبوە بەڵام لە سەرقاپەکەیەوە نیوەی زیاتر لە بەنزینەکە ڕژاوەتە سەر جادەکە و هەروەها تێکەڵ بە سروشت و خاکی ئەو شوێنە بوە.
دیاردەی جادەوبانەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نەک هەر کارەساتی مرۆیی و خەساری ماڵی لێدەکەوێتەوە بەڵکو بە ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو خەسارێکی گەورەش لە سروشتی کوردستان دەدرێت. بەتایبەت کوردستان کە سەرچاوەی ئاوە خاوێنەکانە بە ڕۆچوونی مادەکیمیایەکان ژەهراوی دەبێت و نمونە هەرە زیندوشی چەند ساڵ بەرێ ئەو کارەساتە لە بەنداوی قشڵاقی شاری سنە ڕوویدا کە بە وتەی کارناسان هەر ئەو دەم ئاگاداری ژەهراوی بونی ئاوی ئەو بەنداوەیان دابوو ، بەڵام بە گوێ نەدانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بەو کاولکاریانەی ژینگە و ژیانی خەڵکانی کوردستان ، بە پەرەپێدانی بازرگانی و هەناردەکردنی شتومەکی کیمیایی ڕۆژانە شاهیدی چەند پات بونەوەی ئەم کارەساتانەین .
شایانی باسە هەر ئەم ساڵ هەڵمەتێکی مەدنی و سەردەمیانە لە شاری مەریوان لە ژێر ناوی “نە بۆ تانکەری مەرگ “بە بەشداری خەڵکانی ئاسایی و ناڕازی شاری مەریوان بەڕێوە چوو کە دەنگدانەوەی باشی بوو بەڵام لە لایەن حکومەتەوە ئەوەش پشتگوێ خرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

درێژەی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

گیان لەدەستدانی گەنجێکی کورد لە گرتووخانەکانی ئیتلاعات

خۆکوژی ژنێکی دیــکە لە ورمێ