بڕینەوەی دارستانەکانی سەراوقەنبەر و هووزمانەنی کرماشان

بڕینەوەی دارستانەکانی سەراوقەنبەر و هووزمانەنی کرماشان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەشێکی زۆری دارستانەکانی سەراوقەنبەری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڕاونەوە و ژینگەی ئەو ناوچەیە تێکدراوە.
وەکوو خەڵکی ئەو ناوچەیە باسی دەکەن، کۆمەڵێک خەڵک کە نەزانراوە سەر بەکام دەسگایی حوکمین، دەسیان داوەتە بڕینەوەی ئەو دارستانە.
هەر وەها لە گوزارشتێکی تر کە گەیشتۆتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بڕینەوەی دارە بەڕوەکانی هووزمانەن لە کرماشان ، نارەزایەتی خەڵکی ئەو ناوچە و ژینگە پارێزانی بەدوایی خۆیی دا هێناوە.
ساڵانە بڕێکی زۆری دارستان و سەوزایەکانی کوردستان بە ئەنقەست لە لایەن کەسانی حوکمەتی و هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو دەبردرێن.
ژینگەپارێزان تا ئێستا چەندین جار نارەزایەتیان دەربڕیوە، بەڵام ئەو کردەوە دژی ژینگەیە هەر وا بەردەوامی هەبووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان