بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤێ کوردستان، دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ۷کەس لەهاوڵاتیانی خەڵکی شنۆی بەتۆمەتی هاریکاری کردنی حیزبە کوردیە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێرانی محاکمە کردووە.
لقی یەکی دادگای ناوبڕاو بۆیەکێک لەدەست بەسەرکراوان بەناوی “هیدایەت عەبدوڵاپوور” ئێعدامی بڕیوەتەوە وبۆ ۶ کەسەکەی دیکە بەناوەکانی محەممەد زاهیر فەرامەرزی ۲ ساڵ زیندانی ،یەعقووب بائەکرەم ۱۵ساڵ، جەلال مەسرووری۱۵ساڵ، کەماڵ مەسرووری ۱۱ساڵ وسدیق باکەرەم ۱۰ساڵ زیندانی دیاری کردووە.
جێگەی بیرهانینە کەئەم ۶ هاوڵاتییە خەڵکی شاری شنۆ گوندی “قەرەسەقەڵ”ی سەربەو شارەن کەپاش تێهەڵچوونی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆتاییەکانی زەهاری ئەمساڵ دەسبەسەرکرابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان