بە هۆی نالەباری دۆخی تەندروستی، ئەحمەد تورک ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی، شاری مێردین لە باکووری کوردستان ئەمڕۆ بە هۆی دۆخی قەیراناوی جەستەیی ڕەوانەی بەشی پزیشکی زانکۆی فورات کرا.

لە هەواڵەکەدا لە ماڵپەڕی فوڕات هاتوە کە ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین ، لە ئێستادا بە هۆی نەخۆشی دڵ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و سەرەڕای ئەوە ، چاووی ڕاستی پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە.

پزیشکی یاسایی ماوەیەک پێش ڕاپۆرتێکی لە مەڕ دۆخی تەندروستی ئەحمەد تورک بڵاوکردەوە و بە پێی نالەباری دۆخی تەندروستی ناوبراو ڕایگەیاند کە دەبێت ئەحمەد تورک بە خێرایی لە زیندان ئازاد بکرێت.

ئەحمەد تورک لە ڕۆژی ۲٤ی مانگی ۱۱‌ی ساڵی ڕابردوو لە تەمەنی ۷٤ ساڵاندا لە لایەن تورکیاوە دەستبەسەر کرا، کە ناڕەزایی دەربڕینی ناوەندگەلی مافی مرۆیی و یەکێتی ئۆروپا  و چالاکی گەلی کوردی لە گەڵ خۆی هێنا. تەنانەت دەستبەسەری ناوبراو لە لایەن پارتگەلی ناسیوناڵیزمی تورکیاوە کەوتە بەر ڕەخنە کردن لە دەوڵەتی تورکیا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان