محەممەد ئەمین ئاگوشی لەزیندان بمێنێتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کومیسێۆنی لێبوردەیی ناوەندی تاران بەرانبەربە داواکاری محەممەد ئەمین ئارگوشی زیندانی سیاسی کورد لەزیندانی ناوەندی تەورێز دژایەتی وپەرچەکرداری نواندوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە کەئەم دژایەتی کردنە لەحاڵێکدایە کە کومیسێونی لێبوردەیی پارێزگای ورمێ(دادسەرای سەربە هێبە چەکدارەکان لەورمێ)لەگەڵ داواکاری ئەم زیندانییە سیاسییە دەنگی ئەرێنی دابوو.ئەم زیندانییە سیاسیێە لەساڵی ۱۳۸٦وە لەزینداندایە.

هەروەها هاتووە کە لە ڕێی پێوەندییەکی تلەفوونییەوە کە کومیسێۆنی ناوەندی لهتاران لەگەڵ محەممەدئەمین ئارگوشی کردبوو پێیان کوتووە کە بەرانبەربە داواکارییەکەی دژایەتیان نواندووە.ناوبراو سەردانی بەرپرسانی زیندانی کردووەولەهەمبەر ئەو نکۆڵییەی بەرانبەری کردووە قسەی کردووە کەئەوانیش پێیان کوتووە کە ئیدارەی ئیتلاعات لەسەر دۆسیەی ناوبراو ڕاپۆرتێۆیان داناوە کە لەزینداندا چاکسازی بەسەردا نەهاتووە.

محەممەد ئەمین ئارگووشی لەچوارمانگی پێشەوە لەبەشی قەرەنتینەی زیندانی تەورێز بەشێوەی هەڵواسراو ڕاگیراوە، ناوبراو بەهۆی نەخۆشی گورچیلە،کپ بوونی هەناسە وئێشی کەمەر ئازار دەچێژێ.

محەممەد ئەمین ئارگووشی لەڕێکەوتی سەرەتای ڕەزبەری ۱۳۸۶وە بەتۆمەتی سیخۆری وهاریکاری لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەسبەسەر کراوە.ماوەی ۷مانگ و۲۰ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی قەرارگای ڕەمەزانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ورمێ بۆ لێپرسینەوە وئەشکەنجەی تێپەڕکرد وپاش ۸مانگ بەدانانی بارمتەی ۱۵۰ملوێن تمەنی ئازاد کرا.پاشان لە گوڵانی ۱۳۸۶ بە چوون بۆ دادسەرای نزامی شاری ورمێ بەتۆمەتی محاربە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ وپاش تێپەڕاندنی ٤مانگ لەزیندانی ناوەندی ورمێ پاش بەڕێوەچوونی ۵جار دادگایی بەئێعدام لەڕێگەی تیربارانەوە مەحکووم کراودواتر لەلایەن دادگای باڵای ووڵاتەوە ئەم حوکمە پەسەند کرا.

لەساڵی ۱۳۸۹دۆسیەکەی بۆ سەرلەنوێ پێداچوونەوە کراوەمایەوە ونێردرا بۆ دیوانی باڵای ووڵات وحوکمەکەی بووبە ۱۰ساڵ زیندانی تەعزیری لە مەنفا. کەپاشان لە گەلاوێژی ۱۳۹۱ گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی زاهدان وپاش ساڵێک بە دەگی ئەرێنی دادستانی دادسەرای نیزامی پشووی پێدرا ولە خاکەلێوەی ئەمساڵدا گوازرایەوە بۆزیندانی ناوەندی تەورێز.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان