مەترسی بڕینەوەی پەنجەکانی بەندکراوێکی ۷۰ساڵان

بە پێی هواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لقی یەکی جێبەجێکەردنی سزایی ورمێ دەیەوێت پەنجەکانی بەندکراو” یۆسف پەروانە ” ۷۰ ساڵان لە بەندیخانەی قزڵحسار جێبەجێ بکات .ئەم بەند کراوە بە تۆمەتی دزی دەستبەسەر کراوە.

یۆسف پەروانە ساڵی ۱۳۸۷ ی هەتاوی بە تۆمەت دزی دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە ،لە ساڵی ۱۳۸۹ ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.ناوبراو لە ساڵی ۱۳۹۰ ی‌هەتاوی بە تۆمەتێکی دیکە دەستبەسەر و تا ئێستا لە بەندیخانەی قزڵحسار ڕاگیراوە.

پاش داواکاری دایەرەی جێبەجێ کردنی سزا مانگێک پێش ڕاگوێزی زیندانی ورمێ کرا و لە لقی یەکی جێبەجێ کردنی سزا ، سزای بڕینەوەی پەنجەکانی بە ناوبراو ڕاگەیاندرا.

بە پێی هەواڵی بڵاوکراوە لە هەواڵنێری “هرانا”، ئەم سزا بڕیاری لقی ۱۰۲ی دادگای سزایی ورمێیە. کە بە بێ ئامادە بوونی تۆمەتبار بڕیارکە دەرچوە، یۆسف پەروانە داوای دادگای کردنی سەرلەنوێی کردوە بەڵام بە هۆی ئەوە کە برای یەک لە شکایەتکاران(سکاڵاکەران) ئەندامێکی گەورەی سپایە و خاوەن دەسەڵاتە ، چاوەڕێ دەکرێت ئەم سزایە پشتڕاست بکرێتەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان