بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە حەوتوی ڕابردوو ۲۷ی بەفرانبار کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانی کورد خەڵکی شاری شاهۆ و گوندەکانی دەورو بەری بە مەبەستی جێبەجێکردنی کۆڵەکانیان لە بەرزاییەکانی نەسوود ـ تەوێڵە (نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان) دەکەونە بۆسەی هێزەسەربازییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە .
کۆڵبەرێک لەو پەیوەندییەدا بە هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ڕاگەیاند ، کە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران بە ڕاگوێزانی کەوشی وەرزشییەوە سەرقاڵ بوین کە کەوتینە بۆسەی هێزێکی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و بە هۆی تاریک بوونی کاتەکەوە وەهبی یوسفی خەڵکی شاهۆ لە سەختێکەوە هەڵدەدێرێت و دەست و شانی بریندار دەبێت و خەڵکی دەگەێینە نەخۆشخانەی پاوە .کە بە هۆی قوڵی برینەکەیەوە هەناردەی نەخۆشخانەی کرماشان دەکرێت ولە وێشەوە بەپەلەی دەنێردرێت بۆ تاران . بە گوتەی پزشکانی نەخۆشخانە دۆخی جەستەیی ئەم کۆڵبەرە لە بارێکی زۆرئاڵۆزدا نییە بەڵام چارەنوسیشی نادیارە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان