باوەڕدارانی ئاینی بەهایی ناتوانن لە مافەدیاریکراوەکانی گیان لەدەست دانی ڕۆڵەکانیان کەڵک وەرگرن.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، بنەماڵەی سەربازێکی بەهایی لە شاری میاندواو  بە ناوی مەحییەدین زهنی کە لە شەڕی ئێران و عێراقدا لە جەبهەی پیراشاردا لە ساڵی ۱۳٦٥دا گیانی لەدەست دابوو ، وەک  شەهید لە بونیادی شەهیدا ناوی نەنوسراوە .

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە بونیادی شەهیدی میاندواو لە وڵامی داخوازی دایکی مەحییەدین دا بۆ ناو نوسینی کوڕەکەی وەک شەهید داوای کردبوو گوتویانە بە هۆی هەڵواسرانی ناوی مەحییەدینەوە بەبۆنەی ئەوەی خۆی و بنەماڵەکەی لە باوەڕمەندانی تاقمی ئاینی تاریک پەرەستی بەهایین و بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ و کاری  بونیادەوە ، ئەگەری دورستکردنی دۆسییە بۆ زێهنی و کەسانی وەک ئەو بوونی نییەوە نە وەک گیانبەخت کردوە نەوەک گیانلەسەر دەست ناویان نانوسرێت .

مەحییەدین زێهنی خەڵکی میاندواو لە ئاخرو ئۆخری  خولی سەربازیی  لە بڕواری ۲٨ی گەلاوێژی ۱۳٦٥ دا لە پایەگای داوود ئابادی پیرانشار گیانی لەدەست دا .

هەرچەن ئەو کەسە گیانی لە دەست داوە و بۆ کەسانی تر کە بەو شێوە کوژراون لەو هەشت ساڵەدا وەک بنەماڵەی شەهید چاویان لێکراوە و کەوتونەتە بەر پشتیوانی ماڵی بونیاد شەهید ، بڵام بۆ بەڕێز زێهنی دۆسییە بۆ ساز نەکراوە و لە بنەماڵەکەی پشتیوانی ناکرێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: