سزایی بێبنەمای چالاکی کورد لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی چوار‌شەممە ۲۹بەفرانباری ئەمساڵ۱۳۹٥ هەتاوی لە لایەن لقی ۱۰ی دادگای پێداچونەوەی ورمێ سزایی ۳٦مانگ و یەک ڕۆژ زیندان بۆ چالاکێکی  مەدنی بە ناوی ئیسماعیل سانیار خەڵکی بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی سەقامگیری وڵات بە هۆی هاووکاری کردنی ناوندێکی مافی مرۆڤی و هەروەها هاوکاری کردنی ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی وڵات بڕایەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێی مادەی ۳٤۸ یاسای دادوەری سزایی ساڵی ۱۲۹۰ کە لە ساڵی ۱۳۱۱ پێداچونەوەی بۆ کراوە (( پتر کردنی سزا دژی تۆمەتبار و یا سزادانی تۆمەتبار کە لە دادگای سەرەتایدا بڕیاری ئازاد بوونی دەرچوە ،نایەتە پەسەند کردن مەگەر لە کاتێکدا دادستان داوای پتر و زۆرتر کردنی سزای بۆ تۆمەتبار کردبێت )).

مخابن سیستەمی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گوشار وزەخت کاریگەری لە سەر دادستانی شاری بۆکان داناوە ، و بە پێی خاڵی۲ی لە مادەی ٤ی یاسای پێداچونەوەی دادگاکان کە ساڵی ۱۳۷۲ پەسند کراوە و جێبەجێ کراوە ، کە بە پێی ئەم خاڵە لە یاسادا  دادگای پێداچونەوە تەنها لە سەر داخوازی دادستان دەتوانێت سزای زیندانی دادگای سەرەتای بەرز بکاتەوە .

جێگای ئاماژەیە ئیسماعیل سانیار بۆ ڕێزگرتنی لە بەرخۆدانی کۆبانی لە ڕێکەوتی ۲٦ ی ڕەزبەری ساڵی ۹۳ هەتاوی لە گەڵ ۱٦ هەواڵی دیکەیدا بە ماوەی سێ ڕۆژ مانیان لە خواردن گرت .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان