پازدە لەسەدی هاوڵاتیانی پارێزگای ورمێ لە کەنارو دەورووبەری شارەکاندا دەژین.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هاوڵاتیانی کەنار نشین وپەڕاوێزکەوتە لەپارێزگای ورمێ ڕوولەزیاد بوونە کەلەم پێوەندییەدا وبەپێی  داتاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پترلە ۱۵لەسەدی هاوڵاتیان ئەم پارێزگایە لەکەنارەکانی شارەکاندا دەژین.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە ۷۲ ناوچەی کەنارنشین لەشارەکانی “ورمێ،خۆی،مەهاباد ،بۆکان ومیاندواو”بوونی هەیە کە لەشوێنێکی نیشتەجێبوونی ۳۰۰هەزارهێکتاری پێک دێت  وحەشیمەتێکی پترلە یەک ملوێن کەس لەخۆدەگرێت وتێیدا دەژین.

ڕاپۆرتەکانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران باس لەوەدەکەن لەڕێژەیەکی هەرەزۆر لەهاوڵاتیانی ئەم ناوچانە ، لەگوندنشینانی پێشووتر پێک دێن کە پیشەی کشتووکاڵییان  بەجێهێشتووە  ولەدەورووبەری شارەکان نیشتەجێ بوون،پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای هەبوونی زەوی کشتووکاڵی پڕپیت ودەوڵەمەند بۆ کشتووکاڵ بەڵام لە ئاوبۆ ئاودێرکردن بێبەش کراون وبەشێوەی کردەیی بەهرەمەندبوونی هاوڵاتیانی لەکشتووکاڵ دژوار ونائەگەرکردووە.

بەپێی ئامارە حکوومییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو زەوییانەی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوونەتە ژێر ئاودێری کشتووکاڵییەوە کەمترەلە یازدە لەسەد ونێوەنجی پارێزگاکانی ووڵات نێزیک بە پەنجالەسەدە ئەمەلەحەڵەتێکدایە کەئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆئاودێرکردنی پێنج پارێزگای ناوەندی جوگرافیای سیاسی ئێران ڕادەگوازرێ.

هەروەها زۆرینەی چالاکانی کۆمەڵایەتی لەم بڕوایەدان کەنێزیک بە بیست تاسی لەسەد لەکەنارنشینانی شاری لە دانیشتوانی پێشووی شار پێک دێن،کەبەهۆی بێکاری ،هەژاری ودابەشکردنی نادادوەرانەی داهات وسامان ومەودای چینایەتی بەرەو کەنارەکان پاڵ پێوە  نراون.

سەرەڕای ئەوەی هاوڵاتیانی ئەم ناوچانە کەهەژارترینی  تاکەکانی کۆمەڵگان ولەکەنارەکانی شارو وکاولاشەکان کەهیچ چەشنە پێداویستییەکی وەکوو،ئاو وگاز وکارەبایان نییە ووخاوەنی سەرەتایی ترین پێداویستی تەندرووستی ووفێرکارین وهەربۆیە بەرپرسانی حکوومی دەیانهەوێ بۆ ڕوخان وتێکدان ئەو زەوییان کەهەژارەکان لێی دەژین بەستێنی بۆئامادە بکەن.

کەنارنشینی بەشوێنگەیەک لەناهاوسانی دێتەهەژمار کەلەودا چینەکانی باڵادەستی ئابووری وسیاسی بەشێوەی سیستەمانە وبەردەوام گرووپ وچینەکانی ژێردەست و کونتڕۆڵکراوی خۆیان لە گەیشتن بە سەرچاوەکان،بەرژەوەندی وپوانەکانی ئابووری،کۆمەڵایەتی وسیاسی بێبەش دەکەن،لەم ئاراستەیەدا کۆماری ئیسلامی ئێرا بەشێوەی سیستەمانە سیاسەتی هەژار وبرسیکردنی نەتەوەی کوردی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ دەکات.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: