بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۲۸ی بەفرانبار کرێکارانی پاڵاوگەی نەفتی کرماشان دژی ڕادەستکردنی پاڵاوگەی کرماشان بۆ بەشیتایبەت لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایان سازدا.
بە پێی کوتەی بەشێک لە کرێکاران ڕادەستکردنی پاڵاوگە بە نرخێکی هەرزان بە بڕی ۱۸۰ ملیارد تمەن بە خاوەن کارگەی شێری بێستون هەڕاجکردنی پاڵاوگەیە و ئەمە بوە بە هۆکاری دەربڕینی کۆبوونەوەی ناڕەزای لە لایەن کرێکارانەوە . کرێکاران دەڵێن کە تەنها نڕخی زەوی و ئاسنی ئەم پاڵاوگەیە دەیان بەرابەر بەنرخترە لە ۱۸۰ملیارد تمەن . و فرۆشتنی پاڵاوگەی کرماشان بەم نرخە بە واتای هەراج و تاڵان فرۆش کردنی پاڵاوگەیە و ڕادەستکردنی پاڵوگە لە بەرژەوەندی پارێزگای کرماشان نازانن .
بە گوتەی بەرپرسانی دەوڵەتی پاڵاوگەی کرماشان بڕی ۹۰ ملیارد قەرزدارە و ئەم بڕی قەرزە بوە بە هۆی ڕادەستکردنی پاڵاوگە بە بەشی تایبەت کە ئەمە لە کاتێکدایە کە پاڵاوگەی ئابادان نیزیک بە ۲ هەزار ملیارد و ٦۰۰ملیون تمەن قرزدارە .
پارێزگای کرماشان پلەی یەکەمی بێکاری لە ئێراندا هەیە ، بەرپرسان کۆماری ئیسلامی ئێران بە جێگای سازکردنی کارگەگەلی پیشەیی و سازکردنی ئیش و کار بە ڕادەستکردنی پاڵاوگەی کرماشان بۆ بەشی تایبەت لە هەوڵی بێکار کردنی ۲ هەزار کەسی دیکەدان .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


