۱٤۲ساڵ زیندان بۆ دەمیرتاش و  ٨۳ ساڵ زیندان بۆ یۆکسکداخ لە لایەن داواکاری گشتی تورکیاوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داواکاری گشتی تورکیا داوایی ۱٤۲ ساڵ زیندانی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش و ٨۳ ساڵ زیندنی بۆ فیگەن یۆکسکداخ هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان کردوە.

داخوازکردنی ئەو حوکمە لە کاتێک دایە کە ماوەیەک لەمەو بەر حەسانەوەی سەر پارڵمانتارانی کورد هەڵگیڕاو و بەشێوازێکی تەواو نایاسایی و داگیرکەرانە هاوسەرۆکان و پارڵمانتارانی  هەدەپە، سەرۆک شارەوانیەکانی باکوری کوردستان و بەشێکی زۆر سیاسەتوان و چالاکی کورد رەوانەی گرتۆخانە کران.

دەوڵەتی تورکیا دوایی کۆتایی هێنان بە پرۆسەی ئاشتی، شەری هەمە لایەنەی دژی گەلی کوردستان دەست پێ کردوت و تا ئێستا بە سەدان هاووڵاتی سڤیل گیانیان بەخت کردوە، کە زیاتر لە هەشتا کەس لە گیانبەختکراوان زارۆکن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان