بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ سەرلە بەیانی ۲۷ی بەفرانباری ۱۳۹٥ی هەتاوی بەندکراوێک بە تۆمەتی قەتڵ واتا کوشتنی کەسێک لە پێش چاوی جەماوەر بە هەڵواسین بە جەڕسەقیلەوە ئێعدام دەکرێت .
بە پێی وتەی بەرپرسی دادگای کۆماری ئیسلامی لەو شارەدا بۆ هەواڵنێرەناوخۆییەکان ، ڕەوتی پێداگەیشتن بەدۆسیە و دەستبەسەرکردنی ئەم تاوانبارە تا ڕۆژی ئێعدامەکەی کەمتر لە دوو مانگ بوە ، ئەم تاوانبارە لە پوشپەڕی ئەمساڵدا بە شێوەێیکی دڕاندە ٥ ئەندامی بنەماڵەێیک ، لەکاتێکد لە خەودا بوون لە نیوەشەوێکدا بە سیلاح و چەقۆ کوشتبوو.
بە پێی ئاشکراکردنی پۆلیس بە هەواڵنێرە ناوخۆییەکان گوتویانە ئەم تاوانبارە لە کەمتر لە سێ کاتژمێردا بە هەوڵی پۆلیس دەستبەسەر کراوە و هەرلە دوای ئەوە لێپێچینەوەی لە سەر دەستپێکراوە و لە کەمتر لە دوو مانگدا بە جێبەجێکردنی دادگای سزادانی لقی ۱ لەشاری میاندواو دادگایی کراوە و بە قەساس (تۆڵە)ی خۆیگەیشت .
هەندێ لە کارناسانی بواری مافناسی لەو بڕوایەدان کە هەناردە کردن و جێبەجێکردنی ئێعدام بەو خێراییە لە بواری حقوقییەوە جێگای پرسیارە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان