مەکینەی سێدارەی کۆماری ئیسلامی ئێران دیسان گیانی۲۰کەسی گرت.

کۆماری ئیسلامی ئێران ۲۰ بەندکراوی لە بەندیخانەکانی قزڵحسار و گەوهەردەشتی کەرج ئێعدام کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕۆژی شەممە ۲٥بەفرانباری ۱۳۹٥، ۲۰بەندکراوی زیندانەکانی قزڵحسار و گەوەهەردەشتی کەرەجی بە کۆمەڵ لە سێدارەدا. لە نێوان ئەم کۆمەڵە بەندکراوەدا کە هەڵواسران ۱۰کەس لە بەندیخانەکانەی قزڵحسار لە زیندانی ناوەندی کەرەج هەڵواسران کە ناوەکانیان بەم شێوەییە :محەمەد سلێمانی و عەلیڕەزا مۆرادی ،عەلیمحەمەد لۆڕستانی ،عەبدئەلبەسیر ئارمانی خەڵکی ئەفغانستان ، دوکتۆر مەجید مۆنفەرد ، ئۆمێد گرشاسبی ، عەلی عەبادی مەجید بەدرلوو و حسەین کرمانی.

ناسنامەی چوار کەسی دیکە لە بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج بریتین لە : سەعید تەیمووری، ئەبوزەڕ عەلیخانی ، ڕەزا نەقیزادە و سیامەک شەفێعی .

جێگای وەبیر هێنانەوەیە بە پێی لێکۆڵینەوەگەلی پێویست و ڕێژەی ڕاگەیاندراو لە لایەن ئێران ، سزای سێدارە بۆ ئەم جۆرە تاوانانە ڕۆڵی کاریگەری بۆ پێش گرتن لە درێژەی ئەم جۆرە تاوانانە نەبوە و دەوڵەت بەجێگای ئەوە هەوڵی باشتر کردنی دۆخی ئابووری و درووسکردنی ئیش‌وکار بدات ، بە چەشنێکی دژە مرۆیی درێژە بە لە سێدارەدانەکان دەدات .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان