هەواڵنێری کورد بانگهێشتی دادگا کرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئیسکەندەر خەنجەری هەواڵنێری کورد ولەئەندامانی بونیادنەری هەواڵنێرانی پاراستنی ژینگە بەهۆی نووسینی یادداشتێکی ڕەخنەگرانە لەهەمبەر دۆخی باخچەی ئاژەڵانی هۆڤە لەورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشتی دادگای ئەو شارە کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە شارەوانی ورمێ وڕێخراوی ژینگە لە سکاڵاکەرانی ئەم هەواڵنێرەن کە بەتۆمەتی هاندانی بیروڕای گشتی ئەم سکاڵایان تۆمار کردووە.لەبەڵگەی بانگهێشتی دادگادا جەخت کراوەتەوە کە لەئەگەری ئامادەنەبوونی لەدادگا، تۆمار کردنی حوکمی لەنەبوونی خۆی بۆدیارێ دەکرێ.

ئیسکەندەری خەنجەری پێشتووتر لەمەقالەیەکدا،مەترسییەکانی ناوچەیی بۆئاژەڵان وشوێنگەی ژیانی ئەوان لەدەورووبەری ورمێ وهەروەها بێ پلانی شاروانی وڕێخراوی ژینگە لەمەڕ ئەم ئاژەڵانە، ئەم دوو دەزگا حکوومییەی داوەبوویە بەر ڕەخنە وهێرشی زانستیانە.

ئەمە لەحاڵەتێکدایە کەبەهۆی نەپاراستنی ژینگەی وئاقاڕی ژیانی وهەروەها جێبەجێ کردنی پلان وگەڵاڵەی نابەجێ وناستاندارد وناکارناسانە لەسەر ژیانی ناوچەیی دەڤەرگەلێکی وەکوو ورمێ وبەشگەلێکی دیکە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆوێنە لێدانی یەک لەدوای یەکی بەنداو بەئامانجی سیاسی،جێبەجێ کردنی گەڵاڵەگەلێکی وەکوو پردی پێوەندی گۆلی ورمێ ،و…بووە بەهۆی لەناوچوونی چەشنگەلی ئاژەڵان وگیا وڕوەکە جۆراوجۆرەکان لەم ناوچانەدا،وتەنانەت لەوەرزە گەرمەکاندا بەئاگرتێبەردانی دارستانەکان خولی لەناوچوونی ژینگەی خێرایی پێداوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان