بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕۆژی ۲۰ ی بەفرانبار عاسیمە جەهانگیر هەواڵنێری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەک گرتوەکان ، ئەرکداری پێ شێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران هاوڕێ لە گەڵ میشل فرست هەواڵنێری تایبەت بە دۆخی بەرگیرانی مافی مرۆڤ و ڕۆڵاند ئاژری ، هەواڵنێری گروپی نەتەوە یەک گرتوەکان لە هەمبەر ڕەش بگیریەکان بە بڵاو کردنەوەی لێدوانێک لە مەڕ بەندکراوانی سیاسی و باوەڕدار (عقیدتی) کە مانیان لە خواردن گرتوە بۆ نمونە سەعید شێرزاد ،حەسەن ڕەستگاری ،ئارش سادقی ، عەلی شەرێعەتی ،محەمەد عەلی تاهێری ،مێهدی کوخیان ،محەمەد ڕەزا نیکونام و نزار زکا هۆشداریان دا.
دەقی لێدوانەکە بەم شێوەییە ،
لە چەند حەوتوی ڕابردوودا لانیکەم هەشت بەندکراوی سیاسی و باوەڕمەند(عقیدتی) لە ئێراندا دژ بە نایاسایی بوونی دەستبەسەر کردنیان مانیان لە خواردن گرتوە و هەنوکەیش لە مانگرتندان ، کە مانگرتن مەترسی گیان لە دەستدانی بۆ ئەم بەندکراوانە هێناوەتە ئاراوە و بۆ نمونە ، سەعید شێرزاد ، عەلی شەرێعەتی ، محەمەد ڕەزا نکونام ، حەسەن ڕەستگاری مەجد، مێهدی کوخیان ، نزار زکا و محەمەد عەلی تاهری.
بەندکراوێکی دیکە بە ناوی ئارش سادقی حەوتوی ڕابردوو ، کە لە ۲٤ ئۆکتۆبردا دژ بە دەستبەسەر کردنی هاوژینەکەی مانی لە خواردن گرتبو پاش ئازاد کردنی هاوژینەکەی بە دانانی بارمتە کۆتایی بە مانگرتنی خۆی هێنا . بەڕێز جەهانگیر لە مەڕ ئەم مژار کوتی : ئارش سادقی و خاتو ئیبراهیمی هەر دوو پاریزگاری مافەکانی مرۆڤن کە بە هۆی کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە مافی ئازادی بیروڕا دەربڕین و کۆبونەوەی بەندکراون .
هەواڵنێری تایبەت بە هەمان شێوە دووپاتی کردەوە کە سەرەڕای دۆخی مەترسیداری تەندروستی ،ئیزن بە گواستنەوەی ئارش سادقی بۆ چارەسەری پزیشکی نادرێت و بە پێی هەواڵەکان تا ئێستاش لە زینداندا ڕاگیراوە .
بەڕێز جەهانگیر ڕاشکاوانە کوتی: داوا دەکەین لە بەرپرسانی ئێرانی بڵێن بدەن کە ئارش سادقی لە هەنگاوی یەکەمدا بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بکرێت کە بە پێی ستانداردەکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و ئێخلاقی پزیشکی چارەسەری بۆ بکرێت. هەروەها کوتی : من لە قوڵای ناخمەوە نیگەرانی درێژەی دەستبەسەر کردنی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێراندام . ئەم چالاکانە بە پێی تۆمەتگەل و تاوانگەلی ناڕوون دادگای دەکرێن و لە ڕەوەندێکی نادیار و نایاساییدا بە زیندانی درێژخایەن سزا دەدرێن . بۆ ئەم چالاکانە هیچ ڕێگا چارەیەک بێجگە لە خستنە مەترسی گیانی خۆیان لە هەمبەر نایاسایی بوونی دەستبەسەریەکاندا بۆ ناڕەزایی دەربڕن نەماوە.
کارناسی نەتەوە یەک گرتوەکان هەر وەها کوتی : لە دۆخێکی ئاوەهادا کە چەند ڕۆژێک پێش سەرۆک کۆماری ئێران ، ڕۆحانی بە واژۆ کردنی مەنشوری مافی شارۆمەندی کە مافی ژیان ، ئازادی بیر وڕا دەربڕین و کۆبوونەوە ڕێز لێدەنێت ،دۆخێکی وەها دێتە ئاراوە.
عاسیمە جەهانگیر دووپاتی کردەوە : من داوا دەکەم لە دەوڵەتی ئێران بە خێرایی و بە بێ هیچ شەرت و مەرجێک بەندکراوانێک کە بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراون ئازاد بکات. بەندکراوانێک کە بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە مافی ئازادی بیر و ڕا دەربڕین و هەوڵی ئاشتیخوازانە بۆ پەرە پێدانی مافی مرۆڤ لەم وڵاتەدا دەستبەسەر کراون.
کارناسی نەتەوە یەک گرتوەکان بەڵگەگەلێکی بە دەست گەیشتوە کە دۆخی جەستەیی عەلی شەرێعەتی لە مەترسیدایە . ناوبراو لە ۳۱ی ئۆکتۆبرەوە لە مانگرتندایە ، شەرێعەتی خەریکی تێپەڕاندنی ٥ ساڵ سزای زیندانە کە بە هۆی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتی دەربڕین دژی توندوتیژی و تیزاو هاوشتن(اسید پاشی) بۆ ژنان لە ئێراندا سزا دراوە.
بە هەمان شێوە نیگەرانی لە مەڕ بەندکراوی سیاسی سەعید شێرزاد کە لە ساڵی ۲۰۱٥ بە ٥ ساڵ زیندان سزا درابو و لە ۷ دسامبری ۲۰۱٦ مانی لە خواردن گرتوە . و هەر وەها محەمەدعەلی تاهری کە لە ۲۸ سپتامبر لە مانگرتندایە ،بەڵام پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی بەقیەتۆڵا ، لە شوێنێکی نادیاردا ڕادەگیریت . کارناسی نەتەوەیەک گرتوەکان هەروەها ئاماژەی کرد بە حەسەن ڕەستگاری مەجد کە بە پێی هەواڵەکان لە تۆڵەی مانگرتن لە خواردنی درێژخایەندا لە ژوورە تاکە کەسیەکان ڕادەگیرێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان