خاوەنی کاری کومپانیای ئوروومی گەوهەردانەی میاندواو لانیکەم ۲۰ کرێکاری خۆی لەکار وەدەرنا
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لەماوەی حەوتووی ڕابردوو کومپانیای بەرهەمهێنانی ئیشەی ئاژەڵان وکشتووکاڵی (ئوروومی گەوهەردانە) دەستی دایە وەدەرنانی لانیکەم ۲۰ کرێکاری وەرزی لەپارێزگای ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کرێکارانی دەرکراو لەلایەن کومپانیای ناوبراوەوە لەسەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە بەشێوەی گرێبەست دامەزرابوون.
کوتراوە؛ کرێکارانی دەرکراو لەهاوڵاتیانی شارەکانی بۆکان، شاهیندژن ولەمافی تەئمینیش بێ بەهرەبوون ولەکاتی دەرکردندا هەڕەشەیان لێ کراوە لەئەگەر هەرچەشنە سکاڵایەک لەمەڕ دەرکردنیان، بۆ ساڵی داهاتوو دایان نامەزرێننەوە.
کرێکارانی وەرزی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن خاوەنکارانەوە لەهەمبەر بەدیهێنانی ئەوپەڕی بەرژەوەندی خۆیان، کەڵک ئاوەژۆییان لێ دەکرێ وبەشێوەی کرداری ناچنە نێو هیچ کام لەیاساکانی کارییەوە. ئاسەواری بەدیهاتوو لە بێکاریی هەموو ڕەهەندەکانی ژیانی ئەو کەسانەوە بنەماڵەکانیان دەگرێتەوە.
ئەم ئاسەوارە تەنیا سنووردار بە پرس وکێشەی ماڵییەوە نییە، بەڵکوو ئاسەواری نیگەتیڤی زۆری لە ڕوانگەی دەروونی ومانەوی لەسەر کەسانی بێکار و بنەماڵەکانیان دەدەنێ.
ئەم دۆخە لەهەمبەر کەسانێکەوە کاردەکەن ولەناکاو پیشەیان لەدەست دەدەن ولەگەڵ بڕینی مووچە وداهاتوو ڕووبەڕوو دەبنەوە بە ڕێژە پترە.
حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سڕینەوەی کێشەی کرێکارانی وەرزی هیچ چەشنە دەسپێشخەرییەکی کارای بەئەنجام نەگەیاندووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


