ئەوڕۆ ژنێکی خەڵکی شاری شنۆ کە دایکی دو منداڵە خۆی هەڵاوەسیوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو ژنە کە ۳٤ ساڵیەتی و ناوی سومەییە ئایە و دایکی دو مناڵە، دەستی داوە بە خۆکوژی.
شاری شنۆ شارێکی چکۆلە بە ڕادەیەکی زۆری بێکاری و هەژاری و بێ ئیمکاناتە کە هیچ بایەخێکی بۆ پێشکەوتن لە لایەن دەوڵەتەوە پێنادرێ.بە ووتەی هەواڵنێری هەنگاو لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە تا ئێستا ٥ ژنی کورد خۆیان کوشتووە و کۆتاییا ن بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەداخەوە دیاردەی خۆکوژی لە ناو ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕادەیەکی مەترسیدار بەرەو زیاد بوونەو دەبێ وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێ و خەسارناسی بکرێت، لە باری زانستی هەر چی کۆمەڵگا دۆخی ئابووری خراترداڕماوتربێت، ڕادەی خۆکووژی زیاترە.
لێرە دا هەبوونی دەوڵەتێک کە بایەخ بۆ گیانی ئینسانەکان دابنێ بۆ ئەوەی بەرگری لەو کارەساتانە بکات زۆر گرینگە، بەڵام دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی بۆخۆی داڕێژەری سیاسەتی پاکتاو کردن وقڕکردنی کوردانە وگرینگی بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کێشەکانی نادات و دیارە بە نەبوونی سیستێمێکی دروستی کۆمەڵایەتی و چارەڕەشی خەڵک و بێکاری و هەژاریو پەرە پێدانی پیاوسالاری لە کۆمەڵگادا ڕادەی خۆکوژی ژنان بۆتە مەترسی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان