پووچەڵ کردنەوەی  ناـ بۆـ ئێعدام لەڕوانسەر

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕوانسەر لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەڕێوەبەرانی کەمپەینی ناـ بۆـ ئێعدام ی کوت: کەمافی بەڕێوە بردنی ئەم کەمپەینەیان نییە وهەروەها هۆشداری پێدان کەلەئەگەری بەڕێوە بردنی ئەم گردبوونەوەیە هەموویان دەسبەسەر دەکات.

بەگوێرەی هەواڵەکە کەبەڕێوەبەرانی ئەم کەمپەینە ڕایان گەیاندبوو کە ڕیش چەرمووان، کەسانی جێی بڕوا ومتمانە وچالاکانی مەدەنی وهاوڵاتیانی شاری ڕوانسەر لەڕۆژی هەینی ۱۷ی بەفرانبار لەبەر دەرکی خوالێخۆشبوو ئومێد مورادی کۆببنەوە وداوا لەبنەماڵەی ناوبراو بکەن کەلەعادڵ محەممەدی بکوژی کوڕەکەیان ببورن ولێی خۆش بن.

جێگەی باسە کەلەڕۆژی ۲۱ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۸۷ گەنجێک بەناوی عادڵ محەممەدی هاوڕێیەکی خۆی بەناوی ئومێد مورادی کوشت، عادڵ خاوەنی کەبابخانە بوو.لەڕۆژی ڕووداوەکە ئومێد پێوەندی بە عادڵەوە کرد وداوای کەبابی لێکرد،کاتێک ئومێد گەیشتە کەبابییەکە هەردوو هاوڕێ کردیان بەگاڵتە وهەرلەم کاتەدا عادڵ بۆ چاوترسێن کردنی هاوڕێکەی هەربەو چەقۆیەی کە گوشتەکەی دەجنی ڕووی لەئومێد کرد کەچەقۆکە چەقییە سەردڵی ئەو کوڕە گەنجە.پاشان لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا وپاشان عادڵ دەسبەسەرکراو لەژێر داواکاری بنەماڵەکەیەوە بەقەرەبوو(قصاص)مەحکووم کرا.

جێگەی بیرهانینە کەسەرلەبەیانی پێنج شەممۆ ۲۱ی گەلاوێژ لەکاتی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی حسێن عەبدووڵاهی کە بەتۆمەتی کوشتنی سەلیم قەنبەری ،سەرۆکی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕوانسەر ئێعدام لەپێش چاوی گشتی بەسەردا سەپابوو ،هاوڵاتیانی ڕوانسەر بەشدارییان نەکرد.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان