ک.م.م.ک:
لە ماوەی حەوتووی کۆتایی مانگی بانەمەڕی ٢٧٢٦ی کوردی، دوو هاوڵاتیی کاسبکار لە ناوچە و بازاڕچە سنوورییەکانی سەردەشت و سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزەکانی ڕژێمی ئێران کوژران و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا کاسبکارێکی گەنج بە ناوی “قازی کاوانی”، خەڵکی میراوێی سەر بە پارێزگای ورمێ، لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کرایە ئامانجی تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ڕژێمی ئێران و گیانی لەدەستدا.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “فارووق مەحموودی”، خەڵکی گوندی شێخ سێڵەی سەر بە سەلاسی باوەجانی، لە بازاڕچەی سنووریی ئەم گوندە بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار کرا و ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
ق.ش


