بەردەوامیی دەستبەسەرکردنە هەڕەمەکییەکان؛ دوو هاوڵاتی لە ورمێ و پیرانشار دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

شەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ی کوردی، “یووسف کەلوونک‌زادە”، وەرگێڕ و مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی ورمێ، و “مانی عەبدوڵڵازادە”، هاوڵاتیی خەڵکی پیرانشار، بەبێ نواندنی هیچ جۆرە حوکمێکی قەزایی و بە شێوازێکی هاوشێوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *