چەرخی ئێعدامەکان لە گەڕ ناکەوێت

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی سێشەمە ۱٤ی بەفرانباری ساڵی ۹٥ی هەتاوی سزای ئێعدام لە سەر تاوانبارێک بە ناوی مەحموود فەرامەرزی کە لەزیندانی قەزویندا بوە جێبەجێ کراوە .

مەحموود فەرامەرزی ۳٦ ساڵ تەمەن کوڕی سەلیم هاووڵاتی شارستانی قوروە سەر بەپارێزگای سنە بوە .ناوبراو بە تۆمەتی قەتڵی دەستەنقەست بۆ تۆڵە،  سزای ئێعدامی بۆ دەرچو بوو .

پێویستە بە بیری بێنینەوە کە لە مانگی ڕابردوادا لانیکەم ۲۰ سزای ئێعدام بۆ هاووڵاتیانی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جێبەجێکراوە .

هەناردەکردن و جێبەجێکردنی سزای ئێعدام بۆ سزادراوان لە هەلو مەرجێکدایە کە یەکییەتی ئوروپا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕاگەیەندراوی جیاجیادا لە پەیوەندی لە گەڵ دۆسییەی ناوەکی ناسراو بە “بەرجام” لە نالەبار بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا گوتویەتی  لە لەگەڵ ئێعدامی هاووڵاتیاندا لە هەر هەلو مەرجێکدا بێت وبە هەر بیانوێک بێت بەرهەڵست دەبین و دژایەتی دەکەین  و پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش  ساڵی ڕابردودا لە دانیشتنێکدا پڕۆگرامی لابردنی سزای ئێعدامی تاوانباران بە مادە هۆشبەرەکانی ئەرێنی کرد.هەروەها نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی بەناردنی نامەێیک بۆ بەرپرسی قوەی قەزاییە خوازیاری جێبەجێ نەکردنی سزای ئێعدامی نزیک بە ٥ هەزار کەس لە زیندانیانی تۆمەتبار بە مادە هۆشبەرەکانەوەبوون تا ئەم یاسا نوێیەی پارلەمان دەچێتە بواری لێکوڵینەوە و جێبەجێکردنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان