سەعید شیرزاد لە بیست ونۆیەمین ڕۆژی مانگرتن لەخواردنی دایە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەعیدشیرزاد لەڕۆژی چوارشەممۆ ۱۷ی سەرماوەزەوە لەناڕەزایی دەربڕین دژبە سیسەتی”مردنی بێدەنگی زیندانیانی نەخۆش ونەبوونی ئەمنییەت وپاراستن”ی زیندانیانی سیاسی لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بەدروونەوەی لێوەکانی خۆی مانگرتن لەخواردنی ڕاگەیاندووە.

سەعیدشیرزاد لەنامەیەکدا بەبەرپرسانی زیندانی ڕاگەیاندووە بەهۆکارگەلێک وەکوو” سوکایەتی وبێڕێزی بەردەوامی ڕێدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبنەماڵەی زیندانیان،وەرنەگرتنی نامەی فەرمییەکانی مانگرتن لەخواردن کەدەبێتەهۆی ئەو ئەرکی بەرپرسایەتی پزیشکی لەسەرشانی بەرپرسانی زیندان دەسڕێتەوە،دەسبەسەری ئەندامانی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی لە هۆڵی چاوپێکەوتن،پێشگرتن لەناردن وگواستنەوەی زیندانیانی سیاسی نەخۆش بۆ ناوەندگەلی چارەسەری،لێدان وکوتەک کاری زیندانیانی سیاسی وناردنی زۆرملەیان بۆدادگا لەلایەن ڕێدارانەوە وهەروەها پێشگرتن لەهاتووچۆی هەوا لەهۆڵە کەلەڕێی لەحیم کارییەوە درگا ودەلاقەکانیان گاڵەداوە کە ناتەندرووستی زیندانیانی لێدەکەوێتەوە”دەست دەدات بەم مانگرتن لەخواردنەوە.

بەڕێز شێرزاد لەوڵامی داواکاری چالاکانی مەدەنی لەهەمبەر شکاندنی مانگرتنەکەی کوتی بهێڵن لەمەڕ دەنگی دەنگ کپ کراوان بۆماوەی ۳۰ڕۆژ ئەم مانگرتنە ببەمە پێشەوە،هەروەها کوتوویە پاش ئەو سی ڕۆژە یان دەیکات بە مانگرتنی ووشک یان ئەوەی دەیشکێنێ.

بەگوێرەی هەواڵەکە کەناوبراو زەختی خوێنی دابەزیوە وجەستەی ڕووی لەکزی ناوە وهەروەها لەم ماوەیەدا کێشی پترلە ۸کیلۆ کەمی کردووە،ناوبراو هەنووکە تووشی ئازارگەلی گرانی گەدە وگورچیلە بووە.تابەئێستەیش لەمەڕ مانگرتنەکەی هیچکام لە بەرپرسانی زیندان و دەزگای قەزایی پێوەندیان پێوە نەگرتووە.

جێگەی باسە کە سەعید شیرزاد ۲۷ساڵی تەمەنە،چالاکی سیاسی وئەندامی کۆمەڵەی بەرگری لەمناڵانی کار وشەقام لە ۱۸ی جۆزەردانی ۱۳۹۳ لەزینداندایە ناوبراو پترلە دوو مانگ لەبەندی ۲۰۹ی زیندانی ئەوین لەژووری تاکەکەسی وبەبێ هەبوونی هیچ پێوەندییەک لەگەڵ بنەماڵەکەی وپارێزەردابوو.

ئەم چالاکە سیاسییە، ۲۱ی خەرمانانی ۹٤ لەلقی ۱٥ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەتاران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵەواتی وبەئامادە بوونی پارێزەرەکەی ئەمیرسالار داودی پاش تێپەڕینی پازدە مانگ لەدەسبەسەرییەکەی بەڕێوەچوو.ناوبراو لەکۆتاییدا بەتۆمەتی ڕێخستنی کۆبوونەوە وهەوڵ بۆتێکدانی ئاسایشی ووڵات پێنج ساڵ حوکمی تەعزیری بۆ بڕدرایەوە ولەڕێکەوتی ڕۆژی چوارشەممۆ ۲٥ی خەرمانانی ۱۳۹٤ بەپارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا.

 

کۆمەووەی مافی مرۆڤی کوردستان