ئاوادانان؛ دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی یەعقووب محەممەدی بووە هۆی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانی سەر شەقامەکان

ک.م.م.ک:

شەممە ٢ی ڕەشەمێی ٢٧٢٥ی کوردی، یەعقووب محەممەدی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و مامۆستای خانەنشینکراوی ناسراوی خەڵکی ئاوادانان، دوای هێرشی چەند تیمێکی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەکی زۆر، دەستبەسەر کرا. ئەم دەستبەسەرکردنە دەستبەجێ کاردانەوەی هاوڵاتییانی لێکەوتەوە و بووە هۆی دروستبوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شەقامەکانی ئاواداناندا.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، خۆپیشاندەران بە کۆبوونەوە لە بەردەم بنکەی پۆلیس و ئیدارەی ئیتڵاعاتی ڕژێمی ئێران لەو شارە، دروشمی وەک «مەرن بۆ خامنەیی» و مردن بۆ دیکتاتۆریان چڕییەوە و دژایەتی خۆیان بەرامبەر بە پرۆسەی دەستبەسەرکردنە ئەمنییەکان دەربڕی.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی کۆبوونەوەکە تەقەیان کردووە و لە ئەنجامدا لانی کەم هاوڵاتییەک بریندار بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *