ک.م.م.ک.:
بە پشتبەستن بە زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، ناسنامەی سێ هاووڵاتیی کورد کە گیانیان لەدەستداوە دەستنیشان کراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، ئەمیرحوسێن مورادی وەفا، لاوی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی کرماشان و ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، سەعید پوورحەسەن، تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی شاری شاباد و مەلیحە فیروزەیی، تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی بۆجنوورد، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران لە کاتی کۆبوونەوە گشتییەکاندا گیانیان لەدەستدا.
E.Sh


