دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی لانی کەم ١٤ هاوڵاتیی کورد لە ماوەی حەوتوویەکدا

ک.م.م.ک:

لە درێژەی شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتییانی کورد، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، ئیلاهە ڕۆستەمی، هاوڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، بە بێ نواندنی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، ئەمیرمحەممەد پیروزی (کوردێکی دانیشتووی بجنوورد)، ڕەزا فەردەوس (تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی دەرەشار) و زانیار کەنعانی (مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی سنە)، بە هەمان شێوە و بە بێ بوونی حوکمی دادوەری دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

سەرباری ئەمانە، لە ماوەی ئەو حەوتوویە لانی کەم دە هاوڵاتیی تری خەڵکی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی: ئەمیرعەلی لوتفی، موجتەبا محەممەدوەلی، عەلیڕەزا نەزەری، بێهزاد سفیدخانی، سامان سولەیمانی، ئەمیرسەعید چوارتاڕە، حەمید مەلەکی، ئەدیب نەزەری، حسێن مەقسوودی و پووریا سوڵتانیان، بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *