موحەمەد نەزەری دوای ۲۳ ساڵ زیندان پشووی پزشکیشی پێنادرێت

بە گوێرە ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، موحەمەد نەزەری زیندانی سیاسی کورد لە دوای ۲۳ساڵ زیندانی کردن هێشتا پشووی پێنادرێت تاوەکو چارەسەر پزشکی وەربگرێت.

ناوبراو لە نامەێیکدا کە بۆ بەرپرسانی زیندانی ورمێی ناردوە داواکارە تاوەکو پشووی بۆ چارەسەری پزشکی بدەنێ کە نەخۆشی دڵی هەیە، بەڵام بەرپرسانی زیندانی ورمێ دەڵێن دەبێت زیندانی شارستان ئەو بەرپرسایەتییە وەئەستۆە بگرێت چونکە یەکەمجار لە مهاباد گیراوە و دادگای ئەوێش سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ بڕیوەتەوە .دادگای مهابادیش زۆر خەمساردی دەنوێنێت و دۆسییەی پزشکی موحەمەد نەزەری پشت گوێ دەخەن .

لەدرێژەی نامەکەیدا نەزەری دەڵێت :قوەی قەزایی کۆماری ئیسلامی لە ژێر گاریگەری وەزارەتی ئیتلاعاتدایە و سیستمی دادوەری ئێران ناتوانێ سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت ، بەڵگەی ئەم ڕاستییەش ئەوەیە کە هەر زیندانیک یەک لە سەر سێی سزاکەی تێپەڕکرد دەتوانێ پشوووەربگرێت کەچی بۆ دۆسییەکەی من یاسا ئیزنم پێدەدات پشوو وەرگرم بەڵام وەزارەتی ئیتلاعات ئەو ئیزنە بە دادگا نادات یاسا پەسەند کراوەکانیش جێبەجێ بکات .

شایانی باسە موحەمەد نەزەری لە ساڵی ۱۳۷۳ بە تۆمەتی ئەندامییەتی لە حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە مهاباد دەستبەسەر کراو و سزای زیندانی هەتا هەتایی لە لایەن دادگای شۆڕشی مهابادەوە بۆ بڕایەوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان