کرماشان؛ ئاشکرابوونی ناسنامەی دوو کەس لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا کە گیانیان لەدەستداوە


ک.م.م.ک:


“حەسەن نووری” و “مەیسەم نەزەری”، کە هەردووکیان تەمەنیان ٤٢ ساڵە و خەڵکی کرماشانن، لە کاتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕۆژانی پێنجشەممە ١٨ و هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران لەو شارەدا گیانیان لەدەستدا.
شایانی باسە، تەرمی ئەم دوو هاوڵاتییە لە بەرانبەر بڕی ٦٠٠ ملیۆن و ٧٠٠ ملیۆن تمەندا، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *