توندوتيژى بەرانبەر ژنان كوتايی نايەت

به پێی هەواڵی گەيشتوو به كۆمەڵەى مافى مرۆڤى كوردستان، ژنيك به ناوى «ح، م، م» له دايك بووى سالى ۱۹۷۴ زايينى كه له سالى ۲۰۰۰ هاوسەرگيرى له گەڵ كەسێكدا ئەنجام داوه كه خەڵكى قەزاى كەلار بوه و پێشتر ماوەى ۱۰ سال له يەكێك له وڵاتانى ئوروپا ژياوه.

به گوێرەى کوتەى براكەى له مانگى ۹ سالى ۲۰۱۶ دواى ئەشكەنجەدان و شكاندنى مۆرەكانى پشتى بو ماوه ى ۳ ڕۆژ له گەڵ منداڵەكانى به بێهۆشی درگاى له لايه ن مێردەكەیەوە لێ داده خرێت و به ئاگادار كردنه ى دايكى توانى ببريته نەخۆشخانەى شارى سلێمانى و لەو كاتەوه له ژير چاوودێرى وردى پزيشكى دايه.

ئەو ژنه خاوەن ۵‌ منداڵی چکۆلەی تەمەنى ۴ مانگه ئەمه له حاڵێكدايه بارى دەروونى منداڵەكان ناجێگيره، به پێی کوتەی پزيشكان ئەگەر ژنەكه له نەخۆشخانه بێته دەرەوه و چاكيش بيتو به هوى شكاندنى مۆرەی ۵ پشتى ناتوانيت ژيانێكى ئاسایی هەبێت.

جێگاى ئاماژەیە له مانگى كۆتايی ساڵی ۲۰۱۶ چەندين حاڵەتى توندوتيژى و كوشتنى ژنان به هەموو شێوازيك له شووينه جياوازەكانى هه ريمى كوردستان تۆمار كراوه.

 

كۆمەڵەی مافى مرۆڤى كوردستان