ناونیشانی پێنج هاوڵاتیی کوردی گیانبەختکردووی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانبار ئاشکرا کرا

ک.م.م.ک:

ناونیشانی پێنج هاوڵاتیی کورد کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لە شارەکانی کرماشان، تاران، ئەسفەرایەن و مەشهەد گیانیان لەدەست دابوو، پشتڕاست کرایەوە.

  • ئارمان مووسەوی، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی کرماشان، لە کاتی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەدا کەوتە بەر دەستڕێژی فیشەکی هێزە ئەمنییەکان و گیانی بەخت کرد.
  • مەهدی گەچلوو، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٩ ساڵی خەڵکی بیجاڕ و دانیشتووی کەرەج، لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارەدا گیانی بەخت کرد.
  • هەر لەو ڕۆژەدا و لە شاری ئەسفەرایەن، دوو هاوڵاتیی کورد بە ناوەکانی بیژەن ئیبراهیمی (٣١ ساڵ) و فاتیمە سوڵتانی (٣٢ ساڵ)، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیان لەدەست دا.
  • هەروەها لە شاری مەشهەد، گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵ بە ناوی ئەمیرحوسێن ئەمیری وەفا، لە کاتی خۆپێشاندانەکاندا کرا ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و گیانی سپارد.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *