ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، سێ برا کە خەڵکی بۆکانن بە ناوەکانی ناسر دادیار، حەمزە دادیار و مووسا دادیار، بەبێ نواندنی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
هاوکات لە شاری میاندواو، دوو هاوڵاتیی دیکە بە ناوەکانی جەمال عەبدوڵڵاهی (تەمەن ٤٠ ساڵ) و بێهزاد عەبدی (تەمەن ٢٥ ساڵ) بە هەمان شێوە و بەبێ بوونی حوکمی دادوەری دەستبەسەر کراون.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.
ق.ش


